لەكاتی سوتانی پێست بەتیشكی خۆر ئەم خاڵانە پەیڕەو بكە

تەندروستی 18/08/2019

چاودێر: تابان رەزا

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین  بەهێزبونی تیشكی خۆر، لەكاتی گەشت كردن و چونە دەرەوەدا پێست دووچاری سوتان بەتیشكی خۆردەبێتەوە، ئەوا  پێویستە ئەم ڕێنمایانە لەكاتی سوتاندنی پێستدا جێبەجێ بكەیت. 
1. دووربكەوە  لەتیشكی خۆر و لەشوێنێكی ساردا بمێنەوە.
2. خاولیەكی پاك بە ئاوی سارد تەڕ بكەو بیخەرە سەر ئەو شوێنانەی كە بەتیشكی  خۆر سوتاوە.
3. شێداركەرێكی گونجاو بۆ  پێستت  بەكاربهێنە.
4. سەردانی پزیشكێكی دەرمانساز بكەوە بۆ ئەوەی ئازار شكێن و كرێمێكی باشت پێ بدات.
5. ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆئەوەی  پێستت بەشێداری و تەندروستی بمێنێتەوە.
6. ئەو خواردنانە بخۆ كە رێژەیەكی زۆر لەئاویان تێدایە وەك خەیار و شوتی.
7. تاوەكو پێستت چاك دەبێتەوە هەوڵبدە كەمترین كات بچیتە بەرخۆر.

سەرچاوە:  Vary pharmacy