هەرمێ ئەم سوودانەی هەیە

تەندروستی 18/08/2019


چاودێر

هەرمێ میوەیەكی هاوینەیە و بەتامە و ڕێژەیەكی زۆر لە ئاوی تێدایە، لەگەڵ بوونی كۆمەڵێك لە ڤیتامین‌ و كانزا لەم میوەیەدا، لەبەر ئەوە ئامۆژگاری دەكرێیت بە خواردنی ئەم میوەیە لە بەربوونی كۆمەڵێك سودی گرنگ كە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- هەرمێ ترشی فۆلیك و ڤیتامینی جۆراوجۆری تێدایە بە ڕێژەیەكی زۆر وەك ڤیتامینەكانی (A،C،K،B٢،B٦) لەگەڵ بوونی ڕیشاڵ هەربۆیە خواردنی هەرمێ بۆ خانمان لە قۆناغی دووگیانی و لەپاش دووگیانی زۆر بەسودە، لەگەڵ بوونی ڕێژەیەكی زۆر كانزا لەم میوەیەدا كە زۆر گرنگە بۆ مێشك، كۆئەندامی بەرگری.
2- هەرمێ مادەی (Boron) ی تێدایە، هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی كالیسیۆم لە لەشداو سنورێكیش بۆ لاوازبوونی ئێسك دادەنێت.
3-خواردنی هەرمێ بۆ گەدە زۆر بەسوودە، سنورێك بۆ شێرپەنجەی گەدەو سییەكان دادەنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ترشی (هایدرۆكسی سینامیك) لە هەرمێدا.
4- ماددەی (كیرسیتین) ی تێدایە، ئەم دژە ئۆكسانە پارێزگاری لە تەندروستی دەمارەكان دەكات، مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدەی دڵ كەم دەكاتەوە.
5-هەندێك لەتوێژینەوەكان سەلـماندویانە میوەی هەرمێ دژە حەساسیەتە، بەتایبەتیش بۆ منداڵان.
6- توانایەكی زۆری هەیە لە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی شەكرە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ڕیشاڵ كە لەم میوەیەدا هەیە.
7-ئەو بەكتینەی كە لە هەرمێدایە زۆر زیاترە لەوەی كە لە سێودایە هەر بۆیە هەرمێ لە توانایدایە كۆلیسترۆڵی خوێن دابەزێنێت و ڕیخۆڵەش پاكبكاتەوە، ڕێگرییش دەكات لە توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی سنگ.