كلینت ئیستوود، 60 ساڵ نواندنی بۆ سینەما تێپەڕكرد

رۆشنبیری 17/08/2019

چاودێر

زۆرن ئەو كەسانەی لە جیهانی سینەمادا توانیوایانە بە كاریزمایی خۆیان و كارە هونەرییە سینەماییەكانیان چەندین كیشوەر ببڕن و خۆیان بخەنە نێو دڵی هەواداران و لایەنگرانیانەوە لە هەر شوێنێك و جێگەیەك بێت.
"كلینت ئیستوود" ی تەمەن 88 ساڵ ، لە دایك بووی 31-5-1930 – شاری سان فرانسیسی سەر بە ویلایەتی كالیفۆرنایە، بەردەوام فیلمەكانی بەوە دەناسیتەوە كە هەمیشە بە شوێن بابەتێكەوەیە كە بتوانێت بە " هەوڵ و كۆشش و ماندبوونی زۆر " زانیاری بە دەست بهێنێت، بە جۆرێك فێرت دەكات لە واقیعی ژیانی ڕۆژانەشدا هەمان كار ئەنجام بدەیت بۆ دەست كەوتی ئامانجەكانت.

زۆرێك لە ڕەخنە گرانی سینەما پێیان وایە كە هۆكاری بە ناوبانگ و دەركەوتنی "كلینت ئیستوود" دەگەرێتەوە بۆ زیرەكی و لێهاتووی دەرهێنەری بە ناوبانگی ئیتاڵی "سێرجیۆ لیۆن"ی كە زیاتر بە فیلمە كاوبۆیەكان و ئاكشنەكان ناسراو بوو.
ئیستوود سەرەڕای ئەوەی پێشتر نواندنی لە دراما و فیلمدا هەبوو، بەڵام بە "بەشداری لە فیلمەكانی " A Fistful of Dollars – 1964 ، For a Few Dollars More – 1965 ،The Good، the Bad and the Ugly – 1966
زیاتر بە ناوبانگ بوو ، بە تایبەت لە ساڵی 1966 دا بە فیلمی "باش و خراپ و بڵح " دەردەكەوێت كە هەریەكە لە " ئیللی والاچ و لی ڤان كلیف " ڕۆڵی لەگەڵدا دەگەرێن، ئەم فیلمە لە ڕیزبەندی دەهەمی باشترین 100 فیلمی مێژووی سینەمای جیهانیدایە، میوزیكی ئەم فیلمە یەكێكە لە بەناوبانگترین میوزیكەكانی فیلمی سینەمایی كە تائێستاش لە سەر زمان و لە مێشكی زۆربەمان ماوە، لێرەدا دەرهێنەری ئەفسانە " كوینتین تارانتینۆ " ئەم فیلمەی بە باشترین فیلمی مێژوویی پۆلێن كردووە.

ئیستوود زیاتر بە فیلمی كاوبۆی ناسراوە و وەك ئەكتەرێكی كلاسیكی ئەناسرێت

"كلینت " بە سوود وەرگرتن لە تواناكانی سێرجیۆ لیۆنی دەبێتە دەرهێنەری زۆرێك لە فیلمەكانی خۆی بە تایبەت لە سەرەتایی ساڵانی هەشتاكان و كۆتای نەوەدەكان و بە دواوە كە زۆریان كاوبۆیی و دراما ئاكشنن، دەركەوتنیشی وەك دەرهێنەر بە ڕێگەی سودفە بووە، كاتێك دەرهێنەری زنجیرە فیلمی " هاری بڵح " نەخۆش دەكەوێت ئیستوود شوێنی دەگرێتەوە.ئیستوودی " ئەكتەر و دەرهێنەر و میوزیك دانەر "

كاری دەرهێنان و بەرهەمهێنانی بۆ زۆربەی فیلمەكانی خۆی و چەندین فیلمیتر كردووە

خاوەنی چەندین خەڵاتە لەوانە 4 خەڵاتی ئۆسكار وەك باشترین دەرهێنەر و باشترین فیلم بە فیلمەكانی "Unforgiven و Million Dollar Baby "
براوە چەندین خەڵاتی گۆڵدن گلوپ بووە بە فیلمەكانی " Bird و Unforgiven و Million Dollar Baby "

تائێستا خاوەنی چوار خەڵاتی ئۆسكارە

خاوەنی نزیكەی 40 فیلمی جیهانیە، كە زۆریان تا ئێستا لە فیكر و خەیاڵی بینەرەكانیدا ماوە، سەرەڕای ئەوەی بەشێك لە فیلمەكای 50 ساڵی تێپەڕاندووە، وە خۆشی بەو تەمەنەوە بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی فیلمەكان. دوا فیلمیشی بەناوی THE MULE كە جگە لە نواندن، كاری بەرهەمهێنان و دەرهێنانی بۆ كردووە.

نوێترین فیلمی لەساڵی 2019، نواندن و دەرهێنانی بۆ كردووە