تائیستا ئەم سوودانەی هەنجیرت زانیوە؟

تەندروستی 17/08/2019



چاودێر


1-بە هێزبوونی ئێسك، هەنجیر دەوڵەمەندە بە كالسیۆم و مەگنیسیوم كە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزكردنی ئێسك

2- هەرسكردن، بڕێكی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی كاری خۆی بكات

3-دابەزاندنی كێش، بە هۆی ئەوەی بڕێكی زۆر لە ڕیشالی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراك كەم دەكاتەوە

4- دژە شێرپەنجە، دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی مەمك و قۆلۆن و پڕۆستات مادە زیانبەخشەكانی ناو ڕیخۆڵە فڕێ دەداتە دەرەوە

5- فشاری خوێن، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم، كێشەكانی بەرزی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە

6- بەرگری، دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریا و ڤیتامین و كانزا كە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات

7- كۆنتڕۆلكردنی ئینسۆلین، بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیوم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئینسۆلین دەكات

8- تەندروستی پێست، هەوكردن وسوور بوونەوەی پێست و زیپكە كەم دەكات

9-توانای سێكسی بەهێز دەكات

10-دڵ بەهێز دەكات
11-بۆ هێور كردنەوەی مێشك و نیگەرانی بە كاردێت.
12-قەبزی درێژخایەن چارەسەر دەكات
13-جێگرەوەیەكی باشی كاریگەری ماست و بەرهەمەكانی دیكەی شیرە
14-دژە شێرپەنجەیە
15-سوڕی خوێن ڕێك دەخات خوێن بەربوون ڕادەگرێت.
16- شیری هەنجیری پێنەگەییو بەكاردێت بۆ لابردنی بالووكە ئەویش بە دانانی لەسەر بالوكەكە.
17- بۆ كەمكردنەوەی غازاتی سك و كەمكردنەوەی كێشەكانی هەڵامەت بە كاردێت.
18-گورچیلەكان چالاك دەكات و بەردو لم لەنێو گورچیلە لادەبات.
19-بە میز هێنەرێكی باش دادەنرێت
20-چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەواو هەوركردن دەكات. دكتۆری ئۆنلاین
21- چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات
22- نەرمكەرەوەیەو بۆ گەدەو ئافرەتی دووگیان بەسوودە
23--ئەگەر لە پێش خواردن بخورێت هەرس ئاسان دەكات.
24-خواردنی هەنجیر بۆنی ناخۆشی ناودەم ناهێڵێ
25-خواردنی توێكڵی هەنجیری تازە تا نا هێڵێت.
26-جگەر پاك دەكاتەوەو لە نەخۆشیەكان دەیپارێزێت
27-ترشەڵۆكی ناو لەش كەم دەكاتەوە