بوچانی خه‌ڵاتێكی تری ئه‌ده‌بی به‌ده‌ست هێنا
چاو‌دێر: بهروزی بوجانی په‌نابه‌رێكی كوردی رۆژهه‌ڵاتی ئێران، توانی له‌دورگه‌یه‌كی بچووكی داخراوه‌وه به رۆمانه‌كه‌ی كه‌له‌ژێر ناوی " هیچ دۆستێك جگه له‌كێوه‌كان" خه‌ڵاتێكی تری ئه‌ده‌بی له‌ئوسترالیا به‌ده‌ستبهێنێت.
بهروزی بوجانی كه خه‌ڵكی شاری ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له دورگه‌ی مانۆسی ئوقیانووسی ئارام له‌نزیك وڵاتی ئوسترالیا توانی خه‌ڵاتی میللی ژیاننامه به‌ده‌ستبهێنێت كه بڕی خه‌ڵاته‌كه 17 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكیه.
بوجانی چه‌ند خه‌ڵاتێكی تری ئه‌ده‌بی وه‌ك خه‌ڵاتی فیكتۆریا كه 100 هه‌زار دۆلاره به‌ده‌ست هێنابوو.