تاوانبار: نەخیر من هەر خوێندواریشم نیە..!!
دادوه‌ر له‌بكوژه‌كه‌ی ئه‌نوه‌ر ساداتی پرسی، بۆچی ئه‌وت كوشتووه؟
بكوژه‌كه وه‌ڵام ده‌داته‌وه: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سكۆلاربوو
دادوه‌ر: ئایا مانای سكۆلار ده‌زانیت؟
تاوانبار له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: نه‌خێر
.... ...
له‌تیرۆركردنی نه‌جیب مه‌حفوزی گه‌وره نوسه‌ری میسری، خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ، دادوه‌ر له‌تیرۆرسته‌كه ده‌پرسێت، بۆجی به‌خه‌نجه‌ر له‌نه‌جیب مه‌حفوزت دا؟
تاوانباره‌كه: له‌به‌ر نوسینه‌كانی، به‌تایبه‌ت كتێبی منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی ئێمه
دادوه‌ر: كتێبه‌كه‌ت خوێندوه‌ته‌وه؟
تاوانبار: نه‌خێر
... ... ...
دادوه‌ر له‌بكوژی فه‌ره‌ج فۆده‌ی شاعیر‌و نوسه‌ری میسری ده‌پرسێت، بۆچی ئه‌وت كوشت؟
تاوانبار: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بوو
دادوه‌ر: چۆن گه‌یشتی به‌و ئه‌نجامه؟
تاوانبار: له‌ڕێگه‌ی كتێبه‌كانیه‌وه
دادوه‌ر: كتێبه‌كانیت خوێندوه‌ته‌وه؟
تاونبار : نه‌خێر، من ئه‌سڵه‌ن هه‌ر خوێنده‌واریم نیه
... ...
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌م شێوه‌یه باجی تاوانی نه‌زانی هه‌ندێك ده‌دات