ئیسرائیل سەربازگەی صقر" ی بۆردومان كردوەو بەغدا جموجۆڵ دەست پێدەكات

ڕاپۆرت 15/08/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
كۆمپانیایەكی ئیسرائیلی كە تایبەت بە وێنە گرتن لە رێگەی مانگی دەستكردوە دەریخستوە كە كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەرو بۆردومان كراوە.
رۆژنامەی " تایمز ئۆف ئیسرائیل" بەپشت بەست بە كۆمپانیای " ئامیگ سات ئەنترناسیۆونال بڵاویكردوەتەوە ، بەگۆێرەی ئەو زیانانەی كە لە وێنەكاندا دەست نیشان كراون ئەگەری ئەوە هەیە ئەو تەقینەوانەی كە لە سەربازگەی صقر لە بەغدا روویانداوە بە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرابێت ، كەچەندین تەقینەوەی لاوەكی لێكەوتوەتەوە بەهۆی تەقەمنیەكانی نێو جبەخانەكەوە . 
لای خۆشیەوە بەرپرسێك لەوەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردوەتەوە : ئیسرائیل بەرپرسە لەو تەقینەوانەی كە هەفتەی رابردوو لە جبەخانەیەكی چەك و تەقەمەنی سەر بە گرووپێكی چەكداری عیراق روویدا كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن .
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بەرگری عیراق باسی لەوەشكردوە كە سەرجەم ئاماژەكان ئەوە دەردەخەن كە ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریكا درێژە بەو هێرشانە دەدات بۆ سەر پێەگەكانی ئێران كە لە سوریاوە دەستی پێكردوە.
لای خۆشیەوە محەمەد رەزا ئال حەیدەر سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاندوە ، بەم نزیكانە ریوشوێنی نوێ و گرنگ لە پەرلەمانی عیراق دەردەكرێت كە تایبەتە بە سەروەری ئاسمانی عیراق و جموجۆڵی فرۆكە جەنگیەكان لە ئاسمانی عیراق دا.
ئال حەیدەر وتیشی پێدەچێت ئەوەی لەسەربازگەی صقر روویداوە هێرشی ئاسمانی بێت 
تەئكیدیشی كردەوە پێویستە عەمبارەكانی چەك و تەقەمەنی هێزەكانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكان ببرێنە دەرەوەی شارەكان بەتایبەت چەكی قورس و موشەك.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق باسی لەوەشكرد كۆبونەوەی بەردەوام لەنێوان فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەركردە ئەمنیەكان ئەنجام دەدرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەلتەرناتیڤی نوێ بۆ گواستنەوەی ئەو سەربازگایانەی كە عەمباری چەك و تەقەمەنیان تێدایە بۆ دەرەوەی شارەكان.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش باسی لەوەشكرد یاسایەكی زۆر گرنگ لە پەرلەمان دەردەكرێت كە تایبەت بە سەروەری ئاسمانی و جموجۆڵی فرۆكە جەنگییەكانی لە ئاسمانی عیراقدا 
وتیشی ئێمە هەر لەسەرەتاوە وەكو لیژنەی ئاسایش و بەرگری بەدواداچوونمان كردوە لەسەر رووداوەكەی سەربازگەی صقر.
ئال حەیدەر تەئكیدی كردوە داوای كردوە دوو كاری گرنگ ئەنجام بدرێت كە بریتین لە 
یەكەم دەركردنی سەربازگەكان بۆ دەرەوەی شارەكان 
دووەم پێویستە حكومەتی عیراق ریوشۆێنی پێویست و خێرا بگرێتە بەر كە پێویستە تەنها لە رێگەی رەزامەندی حكومەتی عیراقەوە رێگە بدرێت فرۆكە جەنگییەكان بە ئاسمانی عیراقدا بسۆرێتەوە تا حكومەت بتوانێت سەروەری خاك و ئاسمانی وڵات بپارێزێت.
جەختیشی كردەوە كۆنترۆڵكردنی جموجۆڵی فرۆكەی جەنگی رێگە خۆشكەرە تا عیراق بتوانێت روداوەكان لەیەكتر جیابكاتەوە هاوشێوەی رووداوەكەی سەربازگەی صقر 
وتیشی زانیاری تەواوم نیە كە ئەو رووداوە بە ئامانج كردن بوە یان نا.
سەرچاوە/ سپوتنیك ی رووسی