هەشت گرنگی مەلەكردن

تەندروستی 10/08/2019


چاودێر
لە وەرزی هاویندا زۆرێك لە ئێمە ئارەزووی مەلەكردنیان هەیە، مەلەكردن یەكێكە لە بەسودترن جۆرەكانی وەرزش بۆ جەستە، بەڵام دەبێت وریا بیت لەوەی نابێت بەگەدەی زۆر پڕ یان بەگەدەی بەتاڵ ئەنجامی بدەیت، لە هەر تەمەنێكدا بێت زیانی نابێت بەڵكو بە پێچەوانەوە چەندین سودی تەندروستی دەبێت.

یەكەم: بە شێوەیەكی خێراتر لە وەرزشەكانی دیكە كێشی جەستە دادەبەزێنێت.
دوەم: ماسولكەكانی لەش چالاك دەكات بەهۆی ئەوەی لە كاتی مەلەكردن هەمو ماسولكەكانی جەستە دەجوڵێن، ئەمەش وادەكات لە یاری ئاسن بەسودتر بێت بۆماسولكەی جەستە.
سێیەم: لێدانی دڵ زیاد دەكات و دەبێتە هۆی كەمكردنەوە سترێس.
چوارەم: بەهۆی تەوژمی ئاوەوە ئازاری جومگە و گرژبونی دەمارەكان ناهێڵێت.
پێنجەم: سیستمی خەو رێكدەخات و وادەكات بە باشی خەوت لێبكەوێت.
شەشەم: بەهۆی هەناسەراگرتنەوە دەبێتە هۆی رێكخستنی سیستمی هەناسەدان و سود بە سیەكان دەگەیەنێت.
حەوتەم: لە نەخۆشی دڵ و مۆخ دەتپارێزێت و ئاستی شەكری خوێن رێكدەخات.
هەشتەم: لە كاتی مەلەكردن كێشی جەستە كەم دەكات و پەستان لەسەر ئێسك و ماسولكەكان كەم دەكاتەوە، ئەمەس بەسودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی هەوكردنی بڕبڕەكانیان هەیە.