ئه‌م خواردانه خۆشانه ده‌بنه هۆی له‌ناووچوونی گورچیله
چاو‌دێر: به‌پێی تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه، خواردنی چه‌ند خۆراكێك له‌یه‌ك كاتدا له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌بێته هۆی له‌ناوچوون یان لاوازی و نه‌خۆشی گورچیله‌و گه‌ده.
له‌و راپۆرته‌دا كه پێگه‌ی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكردوه‌ته‌وه:" خواردنی میوه به‌چه‌ند جۆرێك له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێته هۆی دروستبوونی فشارێكی زۆر له‌سه‌ر گه‌ده‌و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئازاری گورچیله ده‌بێت".
ئه‌وه‌ش نوسراوه:" خواردنی گۆشت و دۆو ماست به‌یه‌كه‌وه ده‌بێته هۆی به‌سه‌رچوونی خواردنه‌كه له‌سه‌ر گه‌ده‌و هه‌رئه‌وه‌ش واده‌كات گه‌ده تووشی خاوبوونه‌وه‌و ئازاری كوشنده ده‌بێت".
رونیشكراوه‌ته‌وه:" هه‌روه‌ها خواردنی ماسی و هێلكه‌ش به‌یه‌كه‌وه ناسازه‌و هه‌رئه‌وه‌ش ئازاری زۆر دروست ده‌كات و نه‌خۆشی قۆڵۆن و گورچیله‌و رۆمانتیسم دروست ده‌كات".