لەبەر ئەم هۆكارانە ئاو مەدە بەمنداڵەكەت
چاودێر: تابان رەزا
بێگومان خواردنەوەی ئاو لە ڕۆژانی گەرمی هاوین پێویستە بۆ منداڵان و گەوران، بەڵام شارەزایان لە پێدانی ئاو بە منداڵی تازە لە دایكبووی شیرەخۆر ئاگادارمان دەكەنەوە.
شارەزایان ئاشكرایان كردووە كە پێدانی ئاو بە منداڵی شیرەخۆری خوار ٦ مانگ دەبێتە هۆی خستنەفشاری زیاتر لەسەر گورچیلەكانی منداڵ لەو تەمەنەدا بەهۆی تەواو كامڵ نەبوونی لەڕووی كردارەوە،بۆیە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی خوێی سۆدیۆم لە خوێن كە ئەمەش،حاڵەتێكی ترسناكە و دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی ئاو لە ناوەوەو دەرەوەی خانەكانی مێشك.
لە لایەكی ترەوە پێدانی ئاو دەبێتە هۆی كەمخواردنی شیر لەلایەن منداڵەكەوە، چونكە گەدەی منداڵ بچووكە و بە وەرگرتنی ئاو شیرخواردنی قورس دەبێت.
بۆیە پێویستە لە ٦ مانگی یەكەم تەنها شیر بدرێت بە منداڵ، چونكە شیری دایك ڕێژەی پێویستی ئاو و خۆراكی تێدایە بۆ منداڵ هەروەها شیری قوتوش.
سەرچاوە: د. محمود محمد صادق
پزیشكی پسپۆری منداڵان