تۆنی مۆریسۆن کۆچی دواییی کرد

ڕەخنەی چاودێر 06/08/2019

ڕەخنەی چاودێر


تۆنی مۆریسۆن، نووسەر ناودار و وەرگری خەڵاتی ئەدەبیی نۆبێل، لە تەمەنی ٨٨ـساڵیدا کۆچی دواییی کرد.


ئەگەرچی ئەو لە هەشتاکانی تەمەنیدا بوو، بەڵام لەوپەڕی تەندروستیدا دەژیا و خانەوادەکەی ڕایگەیاندووە: تەنیا دوای ماوەیەکی کورتی نەخۆشی مردووە.


ئەو ١١ ڕۆمانی نووسیی. مۆریسۆن تاقەژنی ئەمەریکیی بە ڕەگەز ئافریکایی بوو کە ساڵی ١٩٩٣ نۆبێلی ئەدەبیاتی بردەوە.


مۆریسۆن یەکەمین ڕۆمانی خۆی بە ناوی (شینترین چاو) لە ساڵی ١٩٧٠ـدا چاپ و بڵاو کردەوە.

ڕۆمانی "دڵدار"ـی مۆریسۆن، کە ساڵی ١٩٩٨ بڵاو کراوەتەوە، چیرۆکی ژنێکی کۆیلەی ڕەشپێستە، کە کراوە بە فیلم و بۆ زمانی کوردییش وەرگێڕدراوە. ڕۆمانەکە لە خوێندنگە و زانکۆکەکانی ئەمەریکا دەخوێنرێت.


مۆریسۆن گوتوویەتی: "ئێمە گشتمان دەمرین. ئەمە لەوانەیە فەلسەفەی ژیان بێت. بەڵام ئێمە دەدوێین و ئەمە دەشێ بەهای ژیانی ئێمە بێت."