بڕێكی زۆر دەرمان و ماددەی هۆشبەر لەناوبران

ئابوری 01/08/2019

چاودێر
ئەمڕۆ بەبڕیاری دادگای گومرگی، لیژنەی لەناوبردنی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی راپەڕین، بڕێكی زۆر كەرەستە و ماددەی بێ مۆڵەت لەناوبران.

 
پێشنیوەرۆِی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2019،  بەئامادەبوونی نوێنەری قایممقامیەتی قەزای پشدەر و نەخۆشخانە و ئاسایشی قەڵادزێ و پۆلیسی گومرگی راپەڕین، توانرا بڕێكی زۆر كەرەستە و دەرمان و ماددەی هۆشبەر لەناوببرێن.

 

ماددە لەناوبراوەكان بریتی بوون لەمانەی خوارەوە..

 
1 - دەرمانی جۆری مەرهەمی تراپستولون و حەب جۆری كولد ٤٣٢ كغم،  ژمارەی كێشە ٢١

2- دەرمانی جۆری حەبی ڤیاگرا ٣٢٢ كغم، ژمارەی كێشە ٣٧

3- دەرمانی پزیشكی جۆرا و جۆر ٤٠٧ كغم، ژمارەی كێشە ٤٨+ ژمارەی كێشە٣٠.

4- دەرمان جۆری حەبی سۆلناق ٢٨٢ كغم، ژمارەی كێشە ٥١.

5- دەرمان جۆری حەبی سۆلنا ٣٩٣ كغم، ژمارەی كێشە ٥٢.

6- هەنگوینی ئێرانی ٧٢ كغم، ژمارەی كێشە ٧٧.

7- هەنگوینی ئێرانی ٨٥ كغم، ژمارەی كێشە ٢٦.

8- هەنگوینی ئێرانی ٢٥٠٠ كغم، ژمارەی كێشە ٨٧.

9- دەرمانی كشتوكاڵی ئێرانی ٦٠٠ لیتر، ژمارەی كێشە ١٤.

10- هێلكەی ئێرانی ٣٦ كارتۆن، ژمارەی كێشە ٣٠

11- شیرینی ئێرانی و هێلكە ١٤ كارتۆن + ٢٢كغم قەنادی، ژمارەی كێشە ٣٢.

12- سركەی ئێرانی ٣٦٠٠ لیتر، ژمارەی كێشە ٢٨.

13. پڕۆتینی وەرزشی  ٦ كارتۆن، شامپۆی ئێرانی ١٢ كارتۆن، دەرمانی كشتوكاڵی ٨٠ لیتر، ماددەیەكی شل ٨٠ لیتر، گەڵامێوی ئێرانی خراپبوو  ٢٥٢ كغم.