پاوەن بۆ نزمترین ئاست لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی دادەبەزێت

ئابوری 30/07/2019


پاوەنی بەریتانی بەردەوام لە دابەزیندایە گەیشتوەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ئازاری ساڵی 2017 و بۆ 1.221 دۆلار دابەزێت
ئەم دابەزینە پاش ئەوە دێت كە دۆمینیك راپ وەزیری نوێی دەرەوەی بەریتانیا و وەزیری پێشوی كاروباری كشانەوەی لە یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: پێویستی بەوە هەیە هەڵۆێستی توندی خۆی بگۆرێت بۆ خۆلادان لە قەیرانی كشانەوە لەیەكێتی ئەوروپا بە بێ رێككەوتن. 
هۆكارێكی دیكەی دابەزینی پاوەن بۆ لێدوانی گەورە وەزیرانی بەریتانیا دەگەرێتەوە كە لە پشووی كۆتای هەفتە رایانگەیاندبوو حكومەت بە گریمانەی ئەوە كارە دەكەن كە یەكێتی ئەوروپا دانوستان لەگەڵ بەریتانیا ناكات سەبارەت بە رێككەوتنی كشانەوەی بەریتانیا و ئامادەكاریەكانی خۆشیان چڕتركردوەتەوە.
سایتی ماركیت واچ بڵاویكردوەتەوە پاوەنی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكی بۆ نزمترین ئاستی دابەزیوە وگەیشتوەتە 1.221 دۆلار كە بەنزمترین ئاست دادەنرێت لە ئازاری ساڵی 2017 ەوە هەروەك نزیكەی 90 سەنت لەبەرامبەر لە ئیرۆ دابەزیوە.
یەكێتی ئەوروپا بڵاویكردەوە رەزامەندی نادات سەبارەت بەهەمواركردنی پرۆژەی رێككەوتنەكە كە بریارە بەریتانیا لە كۆتایی مانگی تشرینی یەكەم بكشێتەوە گەر پەرلەمانی دان بە رێككەوتنی دەرچوونەكە نەنێت كە لەگەل تێریزا مەی سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەسەری رێككەوتون و حكومەت داوای نەكردبوو دوا بخرێت ئەوەش دەبێتە هۆی تێكچوونی ئابوری بەریتانیا گەر كشانەوەكە بە بێ رێككەوتن ئەنجامبدات.