نرخی گۆشتی مریشك لە ئێران بەرز دەبێتەوە

ئابوری 30/07/2019


لەچەند رۆژی رابردوودا نرخی گۆشتی مریشك لە شارەكانی ئێران بەشێوەیەكی چاوەرواننەكراوە بەرزبوەتەوە بە شێوەیك نرخی یەك كیلۆ گۆشتی مریشك لە نیوان 15 بۆ 18 هەزار تومەن دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی سەرچاوەكانی هەواڵ لە چەند شارێكی ئێران وەكو شاری ئورمیە گوشتی مریشك بە نرخێكی تایبەت دابەش دەكرێت لە رێگەی كارتی ناسنامەوە 
كەریم عەرەب باغی جێگری سەرۆكی سەندیكای مەوادی پرۆتینی و گۆشت و مریشك رایگەیاندوە: بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی مریشك لە ئورمیە لە ئێستادا گۆشتی سپی لە رێگەی كارتی ناسنامەوە دابەشدەكرێت .
باغی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهۆی كەمبونەوەی سەربڕینی مریشك نرخی گۆشتی مریشك لە ئورمیە گەیشتوەتەوە نزیكەی 13 هەزار تومەن ولەلایەكی دیكەشەوە دەبینین لە بازارەكانی ئەو شارە نیو مریشك بە 18 هەزار تومەن دەفرۆشرێت كە ئەوەش نرخێكی گونجاو نیەو بە قاچاخ دادەنرێت