بەریتانیا بەرزترین پلەی گەرمی لەمێژووی خۆیدا تۆماردەكات

ژینگە 30/07/2019


دەستەی كەش ناسی بڵاویكردوەتەوە  رۆژی پێنجشەممە بەریتانیا ژمارەی پێوانەیی شكاندوە لە مێژووی خۆیدا بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرمی
دەستەی كەشناسی بڵاویكردوەتەوە هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەو شەپولەی گەرمایی رووی لە وڵاتەكە كردوە پلەكانی گەرمی لە باخچەی رووكی زانكۆی كامپریدج لە خۆرهەڵاتی بەریتانیا گەیشتوەتە 38.7 پلە.
ئەمرۆ دووشەممە لەلایەن ئۆفیسی دەستەی كەشناسی لە لەندەنی پایتەخت شیكاری و ووردبینی بۆ بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما كراوە و دەركەوتوە رۆژی پێنج شەممە ژمارەی پێوانەیی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما تۆماركراوە 
بەرزترین پلەی گەرما لە بەریتانیا لە ساڵی 2003 گەیشتبوە 38.5 پلە
هەفتەی رابردوو بەهۆی ئەو شەپۆلەی ناوچەكانی ئەوروپای گرتبوە كە لە بیابانەوە هەڵیكردبوو پلەكانی گەرما لە ئەوروپا ژمارەی پێوانەیی تۆماركرد.
مارك مكارسی زانای كەشناسی لە ئۆفیسی پایتەخت بڵاویكردەوە گۆرانكاری كەش وهەوا بوەتە هۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.  
راشیگەیاند: ئەو گۆرانكاریانە لە كەش وهەوا پێدەچێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لەسەرجەم ناوچەكانی ئەوروپا پێدەچێت پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بۆ 40 پلە بەرز ببێتەوە.