یەدەگی دراوی بیانی لەعیراق بۆ 65 ملیار دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئابوری 27/07/2019


سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویكردەوە بەهۆی ئەو زیادەیەی كە دارایی گشتی بەدەستی هێناوە بڕی دراوی یەدەگی بیانی عیراق بۆ 65 ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە پاش ئەوەی ئەنجومەنی راۆێژكاری كۆتای هێنا بە وتوێژەكانی مادەی چواری ساڵی 2019 لەگەڵ عیراقدا  لەكۆتایی ساڵی 2018 بڕی یەدەگی دراوی بیانی عیراق گەیشتوەتە 65 ملیار دۆلار 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە زیادبوونی دراوی یەدەگی بیانی لەعیراق بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت و كەمكردنەوەی خاڵە لاوازەكان لە ئابوری عیراق و پێكهێنانی پەراوێزی دڵنیابوون لە دارایی گشتی دەگەڕێتەوە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێش بینی كردوە یەدەگی دراوی بیانی لەعیراق داكشان بەخوەوە ببینێت بەهۆی ئەو كورتهێنانی كە بەرۆكی بودجەی گشتی دەگرێت لەبەر زیادبوونی خەرجیەكان بەرێژەی 27% و لاوازی داهات بەتایبەت پاش هەڵۆشاندنەوەی باج لەسەر كەرەستە نانەوتیەكان.
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردوەتەوە " یەدەگی دراو لە سەردەمی سینان شبیبی كاتێك ئەو پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق بوو لە ساڵی 2010 بوژایەوە و بڕی یەدەگ گەیشتە 78 ملیار دۆلار ،بەڵام پاش دوورخستنەوەی شبیبی و بەهۆی زیادكردنی نارێكی دراوو رەزامەندی نا یاسایەكان بۆ دامەزراندنی بانكی ئەهلی و سەرپێچی نایاسایی بڕی یەدەگی دراوی بیانی لەعیراق بۆ 58 ملیار دۆلار كەمیكرد.