وەزیری بەرگریی بریتانیا هەڕەشە لەئێران دەکات

عێراق 20/07/2019



وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بڵاویكردەوە لەدژی دەستەبەسەرا گرتنی كەشتییكی نەوت هەڵگری بەریتانیا لە گەرووی هورمز بانگهێشتی رێكخەری كاروباری ئێرانیان كردوە 
سوپای پاسداران ئاشكرای كرد كە دەستیان بەسەر كەشتییە بەریتانیەكەدا گرتوە چونكە پابەند نەبوە بەیاسای دەریاوانیەوە، 
لەلایەكی دیكەوە تاران بڵاویكردەوە لە گەرووی هورمز دەستییان بەسەر كەشتییكی بەریتانیادا گرتوەو پاشان بۆ بەندەر عەباس گواستراوەتەوە چونكە ئەو كەشتیە بەریتانیە لەگەڵ بەلەمێكی راوی ئێرانی پێكدادانی كردوە.
ئاژانسی هەواڵەكان ئێران بڵاویكردوەتەوە پاش پێكدادانەكە تیمی بەلەمە ئێرانیەكە پەیوەندیان بە كەشتییەكەوە كردوە بەڵام وەڵامیان دەستنەكەوتوە بەوهۆیەوە بە گوێرەی یاساكان تیمی بەلەمەكە پەیوەندیان بە فەرمانگەی بەندەرەكانەوە كردوە لە هورمزكان
لای خۆشیەوە وەزیری بەرگری بەریتانیا دەستبەسەراگرتنی كەشتیە بەریتانیەكەی بەكارێكی دووژمنكارانە وەسفكرد و رایگەیاند ئێران لە ئاوەكانی دەریایی عوممان دەستییان بەسەر كەشتییەكەدا گرتوە. 
وتەبێژی حكومەتی بەریتانیا لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە تا ئێستا هەست بە نیگەرانی قووڵ دەكەین لەبەرامبەر جموجۆڵە نا پەسەندەكانی ئێران كە بە گژاچوونەوەو ئەستەنگ دادەنرێت لەبەردەم كەشتە نێودەوڵەتیەكان 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە ئامۆژگاری كەشتییە بەریتانیەكانمان كردوە بە شێوەیەكی كاتی لەدەرەوەی ناوچەی هورمز بمێننەوە.