چاو‌دێر دەقی پرۆژەکەی مەلا بەختیار بڵاودەکاتەوە
ئه‌مڕۆ ، سه‌عات 5ی ئێواره لەناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاو‌دێر له‌شاری سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا پڕۆژه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتیی رادەگەیەنێت.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی ئامادەكردنی ئەم پرۆژەیەیە.
ئامانجی پرۆژەكە چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتی و رێكخستنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حزب و شێوازی كاری رێكخستن و سه‌ركردایه‌تی و رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی و شێوازی سیاسه‌ت و ستراتیژ‌و سازكردنی كۆنگره‌وه.
پێشتر مەلا بەختیار ئاشكرایكرد، كە بەهۆی گفتوگۆكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم پرۆژەكەی دوادەخات و دوای پێكهێنانی كابینەكە رایدەگەیەنێت.
خوێنەرانی سایتی چاو‌دێر ئاگاداردەکەینەوە کە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەقی پرۆژەکە بڵاودەکەینەوە