وێنەی ئەو تۆمەتبارە ببینە کە ئاسایشی هەولێر دەستگیری کردوە

کوردستان 20/07/2019

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: یەکێک لەو گروپەی هێرشەکەی ریستۆرانتی هۆکابازی شاری هەولێریان ئەنجام دا، دەستگیرکران.
ئەنجومەنەکە ئاشکرایکردوە: کە مەزڵوم داغ یەکێک لە تۆمەتبارەکانی هێرشەکە لەلایەن ئاسایشی هەولێر و دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراوە.

پێشتر پەیجی دژە تیرۆری پارتی وێنەی مەزڵوم داغی بڵاوکردەوە کە وەکو داواکراو وێنەکەی بڵاوکردەوە.