شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان 20/07/2019


بەرێوەبەرێتی كەشناسی وبوومەلەرزە زانی ئەمرۆ شەممە بڵاویكردەوە شەپۆلێكی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو شەپۆلەكە تا رۆژی سێشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
بەرێوەبەرایەتی كەش ناسی هەرێم لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردوەتەوە شەپۆلەكە ئەمرۆ شەممە دەستپێدەكات و تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت 
روونیشیكردوەتەوە شەپۆلەكە لە دەریایی هیندەوە هەڵی كردوە
بەگوێرەی راگەیاندراوەكە پلەكانی گەرما لە هەرێمی كوردستان بەرزدەبێتەوەو پلەی گەرما لە شاری هەولێر دەگاتە 43 پلە و لە شاری سلێمانی 41 پلە دەبێت و لە شاری دهۆك 42 پلە و لە شارۆچكەی خانەقین لە نێوان 49 بۆ 50 پلەی سلیزی دەبێت.