ئەمریكا و ئێران لە نیویۆرك كۆبوونەوە

جیهان 20/07/2019

چاودێر

لە کاتێکدا گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا قووڵتر و توندتر دەبن و هەر ڕۆژ تەشەنە دەکات و وڵاتانی دیکەش دەگرێتەوە، بەپێی هەواڵی سایتی مۆنیتەری ئەمریکی، دوێنێ ڕند پال سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک دانیشتنێکیان ئەنجامداوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پشتڕاستی کردووەتەوە کە خۆی ڕێگەی بەو سیناتۆرە داوە لەگەڵ زەریف دانیشێت، لەسەر ئەو بابەتە دوێنێ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە: "ڕند یەکێک لە دۆستەکانمە، داوایکرد کە ئایا دەتوانێت دەستێوەردانی بابەتەکە بکات؟ وەڵامی منیش ئەرێنی بوو".

ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک و لە وەڵامی ڕۆژنامەنووسان لەسەر گرژییەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئەمریکا پێشنیاری کردبوو کە؛ "ئێمە پرۆتۆکۆلەکانی پەیوەست (دامەزراوەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆم) زووتر پەسەند دەکەین و ڕێگە بە چاودێری و سەردانی توند و هەمیشەیی لێکۆڵێنەرەکانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەدەین بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران، لە بەرامبەدا دەمانەوێت ئەمریکا هەموو گەمارۆکان لەسەر ئێران هەڵگرێت".

ئەو پێشنیارەی زەریف لە میدیاکانی ئەمریکا دەنگدانەوەی هەبوو، بەڵام هێچ کاربەدەستێکی ئەمریکی تا ئێستا وەڵامی ئەو پێشنیارەی زەریفی نەداوەتەوە.

دۆناڵد ترامپ بێ ئەوەی ئاماژەیەک بە پێشنیارەکەی زەریف بکات ڕۆژی پێنجشەممە وتبووی: "ئەمریکا ڕێککەوتنێکی درێژ مەودای دەوێت لەگەڵ ئێران کە جێی ڕێککەوتنە پێشووەکە بگرێتەوە، پێویستە ئەوە گرێبەستێکی سەد ساڵە بێت".
هەر ڕۆژی پێنجشەمەش جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لەسەر تویتەرەکەی نووسیبووی:"یەکێک لە هەڵە گەورەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئەوە بوو کە ڕێگە بە ئێران درا بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی هەبێت