سوپای پاسداران بە بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆیەك وەڵامی ترامپ دەداتەوە

جیهان 20/07/2019


سوپای پاسداران ڤیدیۆیەكی بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سەر بە سوپای پاسداران چاودێری كەشتیە جەنگیەكانی ئەمریكا دەكات لەناو ئاوەكانی گەروی هورمز، بەتایبەتی لە ڤیدیۆكەدا كەشتی جەنگی (یو ئێس ئێس باسكەر) دەردەكەوێت.
سوپای پاسداران ئەم ڤیدیۆیەی وەكو بەڵگەیەك بۆ بەدرۆخستنەوەی لێدوانێكی سەرۆكی ئەمریكا بڵاوكرۆدەوە، كە وتبوی هێزەكانیان لەگەروی هورمز فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانیان خستۆتە خوارەوە.
سوپای پاسداران لە ڤیدیۆكەدا ئاماژە بەوەدەكات، كە كەشتیە جەنگیەكانی ئەمریكا لەو رۆژەدا بەتەواوەتی لەژێر چاودێری فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەدان و لەلایەن كەشتیە جەنگیەكانەوە هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەر فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە.