ئەمەریكا بۆ پشتیوانی و بەرگری لە سعودییە، 500 سەرباز دەنێرێتە ئەو وڵاتە

جیهان 18/07/2019



بابان – ئاژانسەكان:
 

ئەمڕۆ پێنج شەممەوەزارەتی بەرگری ئەمەریكاو پێنتاگۆن، رایان گەیاند،  ئەمریكا 500 سەرباز ڕەوانەی بنكەی (شازادە سوڵتانی)ی ئاسمانی سعودیە لە ڕۆژهەڵاتی ڕیازی پایتەخت دەكات.
هاوكات بەرپرسان و مییاكانی ئەمەریكا ناردنی ئەو 500 سەربازە و چەند باترییەكی سیستمی بەرگری (پاتریۆت)  بۆ سعودییە پشتڕاست دەكەنەوە و مەبەستیش تێیدا بەرگری كردنە لەو هێرشەی كە ناوبەناو لەلایەن حوسییەكانەوە دەكرێنە سەرسعودییەو هاوكات توندبوونەوەی هەرەشەكانی ئێرانیش لەو وڵاتە.
بەپێی هەواَێكی ئاژانسی CNN ، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بڕیارەكە  دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو 500 سەربازە بە چەندین تفاقی سەربازی و تیمی سیستمی بەرگری پاتریۆت دەگەنە سعودییە.


سەرچاوە: سایتی (صوت العراق)