هۆكارەكانی زیادبونی چەوری ورگ، لەگەڵ چارەسەرەكەی بزانە

تەندروستی 17/07/2019


چاودێر: تابان رەزا
قەڵەوی ورگ یەكێكە لەهەرە كێشە باوەكانی ئێستا، بە هەرە چەوریە  ناتەندروستەكانی لەش دادەنرێت، هەندێ كەس قەڵەون و ورگیان گەورەیە،  بەپێچەوانەوە هەندێ كەس كێشیان ئاساییە، بەڵام ورگیان هەیە، كە زۆرێك  لە خەڵك بەهۆی  گەورەبونی ورگیانەوە  بێزار بون، پسپۆرێكی زانسیتی خۆراكیش دەڵێت"  خواردنەوە گازیەكان و  بیرەو و ماستاو هەندێ خۆراكی تر ، هۆكارە بۆ گەورەبونی ورگ"
 هۆكارەكانی دروستبونی چەوری  ورگ 
د. بینایی كامەران، پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاماژەبەوەدەكات، ئەو چەورییەی كە كۆدەبێتەوە ورگ گەورە دەكات بە هەرە چەوریە ناتەندروستیەكان دادەنرێت،  ئەمەش چەند هۆكارێكی هەیە، لەوانەش:
1. خواردن  وەك  نان ، سەمون،  لەفە، شیرینی ، شەكر ،  شیرو  و میوەیی زۆر  لەشەودا.
2. خواردنەوە وەك شەربەت  خواردنەوە گازیەكان ، بیرەو و ماستاو  و دۆ.
3.  غازات و  هەوكردنی  ریخۆڵەو و قەبزی.
4. قەلەقی  و سترێس و بیركردنەوەی زۆر دانیشتنی زۆر و  شەوان  درەنگ خەوتن .
5.هەندێ دەرمان  و چارەسەر وەك حەبی زەخت و حەبی  حەساسیەت و   ئازار و حەب و دەرزی مەنع.

چارەسەرەكان
 ئەو پسپۆڕە، چارەسەرەكانی ئەم حاڵەتە بە چەند خاڵێك دەخاتە ڕوو:
•تەرككردنی  خواردن و خواردنەوە  خراپەكان و كەم كردنەوەی حەب و دەرمان.
•خواردنی ئەو خۆراكانەی  زۆر باشن وەك  خەیار و تەماتە و كاهو   و سڵق  كولەكە چای سەوز  و دارچینی  لیمۆ زەنجە بیل سركەی  سێو و سیر.
• وەرزش یان  رۆشتن رۆژانە.
• چاكردنی خەوی شەوان و   ئارام كردنەوەی  مێشك بە وەرزش یان مەلەكردن.
• ئاو زۆرخواردنەوە نیوسەعات  پێش  و پاش نان خواردن و تەركردنی ئاو خواردنەوە لەكاتی نان خواردن.
• چارەسەركردنی كێشەكانی  ریخۆڵە و هەوكردن  و قەبزی ، لەرێگەی ئاو خواردنەوە و چای سەوز   و رازیانە و خەوی شەو وەزرش یان  رۆشتن  بۆ ماوەی یەك كاتژمێر رۆژانە.