چۆن تەرمی سەدام وكوڕەكانی گواسترانەوە بەر لەتەقاندنەوەی گۆڕەكانیان؟

ڕاپۆرت 15/07/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی
سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عیراق ووردەكاری گواستنەوەی تەرمی سەدام حوسێن و هەردوو كورەكەی و كوڕەزاكەی و دووان لە كەسە نزیكەكانیان لە پارێزگای سەڵاحەدین بە ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی راگەیاندوە .
بەگوێرەی سەرچاوەكە لە ساڵی 2014  پاش داگیركردنی پارێزگای سەڵاحەدین لەلایەن تێرۆریستانی داعش ەوە كە دواتر دەستیان گرت بەسەر گوندی عوجەی شوێنی لەدایكبونی سەدام و ناوچەكانی دەوروبەری 
 داعش دەستی كردوە بە بێزاركردنی بەرپرسانی ئەو مزگەوتەی كە سەدام حوسێنی و كوڕ و كوڕەزاكانی  تێدا نێژرابوو 
پاشان داعش دەستیكردوە بە قەدەغەكردنی سەردانی كردنی گۆڕی سەدام و كوڕەكانی وداخستنی ئەو مزگەوتەبۆ ماوەیەك ئەو كارەی داعش چەند كەسێكی لە هۆزەكەی سەدام ناچار كرد بیر لە گواستنەوەی ئەو تەرمانە بكەن بۆ شوێنێكی پارێزراو چونكە ئەگەری هەیە داعش گۆڕەكان بتەقێننەوە ،یاخود گۆڕو مزگەوتەكە لەلایەن گرووپەكانی حەشدی شەعبیەوە بتەقێنرێتەوە .
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە لە گوندی عوجە ئەو كەسانە دەستیان كرد بە دەركردنی ئەو تەرمانە لە گۆڕەكانیان لەنێو مزگەوتەكەدا و بۆ شوێنێكی نادیار لە پارێزگای سەڵاحەدین گواسترانەوە 
وتیشی تەنها 3 كەس شوێنی شاردنەوەی ئەو تەرمانە دەزانن كە لەشەوێكی تاریكدا بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستویانەتەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە یەكێك لەو سێ كەسە لە ئێستادا لە ژیان نەماوەو كۆچی دوایی كردوە بەڵام دووكەسەكەی تر لە ترسی ژیانی خۆیان نهێنیەكەیان پاراستوەو شوێنەكەیان ئاشكرا نەكردوە و تاكەس نەگات بە شوێنی تەرمەكان.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو تەرمانەی بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە سەرچاوەكە رایگەیاندوە بریتین لە شەش تەرم "سەدام حوسێن ،عودەی ، قوسەی ،موستەفای كوڕەزای سەدام ،تەها یاسین رەمەزان و عەواد بەندەر سەرۆكی دادگای شۆرش كە تەرمەكان لە هۆڵی گەورەی بۆنەكان نێژرابوون.
ئەوەشی ئاشكرا كردوە كە زانیاری ئەوەی لانیە ئایە تەرمی دیكەش گواستراونەتەوە یانا.
بەڵام وتی گواستنەوەی تەرمەكان بەبێ ئاگاداری خانەوادەكەی سەدام ئەنجامدراوە و تا ئێستاش نازانن  تەرمەكان لەچ شوێنێك نێژراون.
بەگوێرەی زانیاریەكان بەر لە دەستپێكردنی ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی پارێزگای سەڵاحەدین رێكخراوی داعش لە گوندی عۆجە مزگەوتی گەورەی سەدام حوسێنی بۆمب رێژكردوە بەمەبەستی تەقاندنەوەی بەهێزە عیراقیەكاندا كاتێك دەگەنە ناوچەكە.