بە بردنەوەیەك، بوە شاژن

وەرزش 15/07/2019


بۆ یەكەمجارو لە مێژوی بەشداریكردنی ئەو پاڵەوانیتیەدا سیمۆنا هالپی رۆمانی بوە پاڵەوانی ویمبڵدۆن تۆپی تێنسی سەر زەوی و لە سیرینا ولیامزی ئەمریكی بە كۆكردنەوەی دو كۆمەڵەی بێ‌ بەرامبەری (6-2، 6-2) بردەوە، سیمۆنا هالب لە یاری كۆتاییدا توانی ئاستێكی زۆر جوان پێشكەش بكات و هەر لەسەرەتاوە كۆنترۆڵی یاریەكەی كردبو. 
هالپ، یەكەم خانمی رۆمانیە ئەو پاڵەوانیتیەی بەدەستهێنابێت لە مێژوی ئەو پاڵەوانیتیەدا، ئەمە دوەم نازناوە بەدەستیدەهێنێت، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردودا پاڵەوانیتَی رۆلان گاروسیشی بردەوە. هەروەها لەیاریەكەدا سیرینا ویلیامز نەیتوانی پارێزگاری لەسەركەوتنەكانی بكات و بردنەوەی 24 هەمین نازناو بەدەستبێهێنت بۆ ئەوەی لەگەڵ مارگریت كورتی ئوسترالی ژمارەی نازناوەكانی یەكسان بكاتەوە.
لەلایەن خۆیەوە رۆژنامەی گازیتا سپۆرتوریلای رۆمانی كە بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە رایگەیاند، شانازی دەكەین بە خانمە تەمەن 27 ساڵەكەمانەوە كە ئەو نازناوەی بەدەستهێناوەو لەلاپەڕەی یەكەمیدا نازناوی شاژنیان پێ‌ بەخشیوە.  زۆرێك لە رۆژنامەكانیش بە شانژنی ویمبڵدۆنیان ناوزەد كردوە.
پاڵەوانێتی ویمبڵدونی تۆپی تێنسی سەرزەوی ساڵانە لە مانگەكانی حوزەیران و تەمموزدا لە ناوچەی ویمبڵدۆنی شاری لەندەن ئەنجامدەدرێت و ماوەی دو هەفتە دەخایەنێت، بەڵام بەهۆی نالەباری كەشوهەواوە كاتەكانی درێژ دەكرێتەوە.