ئەمساڵ لەسلێمانی زیاتر لە 6000 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوون لەدایكبوون

تەندروستی 14/07/2019

چاودێر:تابان رەزا
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی شەش مانگی رابردوودا 6279 منداڵ لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی شاری  سلێمانی لەدایك بوون.

هەر بەپێی ئامارەكە ئەو منداڵانەی لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایك بوون 3145 منداڵیان لەڕەگەزی نێر و 3134 منداڵیان لەڕەگەزی مێ بوون.

سەرچاوە:  راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی