هاوڕێ نوێیەكەی رۆماریۆ، 31 ساڵ لەخۆی بچوكترە

وەرزش 13/07/2019


ئەفسانەو هێرشبەری هەڵبژادەی پێشوی بەرازیل، لەگەڵ هاوڕێ‌ نوێكەی ئانا كارولین نازاریو تەمەن 22 ساڵ دەركەوت، رۆماریۆو كارولین چەند وێنەیەكی خۆیان لە ژمارەی فەڕمی خۆیان ئینستیگرام بڵاوكردۆتەوە.
لەلایەن خۆیەوە پێگەی تۆڕی هەواڵی گوڵی ئیتاڵی رایگەیاندوە، ئانا كارولین هاوڕێ‌ نوێكەی رۆماریۆ 31 ساڵ لە رۆماریۆ منداڵترەو، خوێندكاری زانكۆیەو تەمەنی تەنها 22 ساڵە، بەڵام رۆماریۆ تەمەنی 53 ساڵە. 
رۆماریۆ دی سوزا فاریا، لەدایكبووی 1966ی ریودی جانیرۆی بەرازیلە، هێرشبەرە بە ناوبانگەكانی بەرازیل بە یەكێك لەهەرە یاریزانەكانی مێژوی تۆپی پێی بەرازیل دادەنرێت، و لە ژیانی وەرزشیدا 1000 گۆڵی تۆماركردوە، ئەم ژمارەبەش تەنها پیلیە ئەفسانە پێی گەیشتوە.