زانا فەرەنسیەكان: خواردنەوە شیرینەكان دەبنە هۆی شێرپەنجە

تەندروستی 13/07/2019


زانا فەرەنسییەكان دەڵێن خواردنەوە شیرینەكانی شەربەتی میوەكان و خواردنەوە گازییەكان مەترسی توشبون بە شێرپەنجە زیاد دەكەن.
بەپێی توێژینەوەی تیمێكی زانكۆی سۆربۆن لەپاریس، كە لەلایەن گۆڤاری پزیشكی بەریتانی بڵاوكراوەتەوەو نزیكەی 100 هەزار كەس بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەشدارییان تێداكردوە. ئەوە خراوەتەڕوو كە زیادبوونی ڕێژەی شەكری خوێن هۆكارێكە بۆ  شێرپەنجە.
هەر لەو توێژینەویەەدا، ئەو خواردنەوانەی كە بەخواردنەوەی شیرین دانراون، ئەوانەن كە بەڕێژەی 5% شەكریان تێدایە.                
توێژینەوەكە گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ڕۆژانە خواردنەوەی زیاتر لە 100 ملیلیتر خواردنەوەی شیرین ئەگەری شێرپەنجە بە ڕێژەی 18%  زیاد دەكات.

و. لەئینگلیزییەوە: شاكار سدیق و رۆژگار جەلال