رەخنەی چاودێر

کەلوپەلی ماڵەکەی فلیپ ڕۆت هەڕڕاج دەکرێت

پێش 2 هەفتە

ڕەخنەی چاودێر

وا بڕیارە لە بیستی ئەم مانگەدا کەلوپەلی ماڵەکەی فلیپ ڕۆتی ڕۆماننووس هەڕڕاج بکرێت.

گاردیان بڵاوی کردەوە: شێوەی هەڕڕاجکردنەکە ئینتەرنێتییە و بە شێوەی سەرهێڵ کڕیاران دەتوانن بەشدار بن.

وێنەی شتەکانی ماڵەکەی فلیپ ڕۆتـی ئەمەریکی چەند ڕۆژێکە خراونەتە ئینتەرنێتەوە و داوا لە کڕیاران کراوە نرخێکی لەسەر دابنێین.

فلیپ ڕۆت ساڵی ڕابردوو لە تەمەنی ٨٥ـساڵیدا کۆچی دواییی کرد. ئەو لە تەمەنی ٨٠ـساڵیدا وازی لە نووسین هێنا، هەڵبەت پێشتر خەڵاتگەلێکی وەک پۆلیتزەر و مان بووکەری نێودەوڵەتیی بردبووەوە.

ڕۆت ئەگەرێکی بەهێز بوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبێل، بەڵام ڕەخنەگران ئاماژە بەوە دەکەن، بۆ سەلماندنی بایەخ و بەهای کارەکەی، پێویستی بە نۆبێل نەبوو.

ئەو شتانەی هەڕڕاج دەکرێن بریتین لە: چاپنووسەکەی، چەند گڵۆپێکی سەرمێز، ڕووکەشی چەرمی کورسی، چەند مێزێکی خوێندنەوە، پۆستەرێکی موریس سێنداک بە واژۆی خۆی، چەند دەفرێکی کۆن و بەنرخ، فەرشێکی دەستچن و چەندین شتی دیکە.

فلیپ ڕۆت لە سەرەتای شەستەکاندا بە هۆی کتێبی "ماڵئاوا کۆڵۆمبس"ـەوە ناوبانگی دەرکرد. ڕۆت بە تەنزەکەی ناسراوە. ئەو لە کتێبە ناودارەکەیدا بە دیدێکی تەنزئامێز و خۆشمەشرەبانەوە دەڕوانێتە ژیانی خەڵکانی جوولەکە پاش چەنگی جیهانیی دووەم لە ئەمەریکا. ئەگەرچی هەندێک کەس لە کۆمەڵگەی یەهوودیدا ئەویان لەبەر ئەو وێنەیە مەحکووم کرد، بەڵام کتێبەکە توانی خەڵاتی میللیی چیرۆک بباتەوە.

لەم لینکەوە دەتوانن نرخ بۆ کەلوپەلەکەی دابنێن:
http://www.litchfieldcountyauctions.com/2019/07/20/july2019/