ئەو كوردەی كچە ئەڵمانیەكەی كوشت، سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو

کوردستان 11/07/2019



بابان – ئاژانسەكان:

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویان كردەوە، دوێنێ دادگایەكی ئەو وڵاتە، بە تۆمەتی دەستدرێژی و كوشتنی كچێكی تەمەن 14 ساڵ، سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر (عەلی بەشار)ی تەمەن (22) ساڵدا سەپاندوە و تا (15) ساڵیش ئەو تۆمەتبارە، بەهیچ شێوەیەك  بۆی نییە داوابكات بە كەفالەت مۆڵەتی پێبدرێت یاخود ئازاد بكرێت.
پاش ئەوەی مانگی رابردو و لە 8ی حوزەیران رۆژی  پۆلیسی دهۆك، عەلی بەشاری-یان لە شارۆچكەی زاخۆ دەستگیركرد رۆژی دواتر دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ئەو گەنجە كوردەیان رەوانەی ئەڵمانیا كردەوە بەمەبەستی لێكۆڵینەوەدادگایی كردنی لە دادگاكانی ئەڵمانیا.
 (سۆزانا فیلدمان)ی ئەو كچە هەرزەكارە چواردە ساڵانەیەی كە عەلی بەشار تۆمەتباری سەرەكی كوشتنەكەیەتی دوێنێ لە دادگای شاری "ویسبادێن" دادگاییكردنەكەی بەڕێوەچوو و  بەڕێوەچو و  تۆمەتبارەكەش لە بەردەم دادوەردا دانی بەوەدانا كە مانگی ئایاری ساڵی (2018) كچەكەی كوشتوە، بەڵام رەتیكردەوە دەستدرێژی سێكسی كردبێتە سەر سوزانا، هاوكات لەگەڵ پڕۆسەی دادگایی كردنەكەدا ژمارەیەك تۆمەتی دیكەی وەك دزیكردن و هێرش كردنە سەر پیاوێك و دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر كچێكی تەمەن (11) ساڵانیش روبەڕوی عەلی بەشار كرایەوە.
بەپێی زانیارییە راگەیەنراوەكان، عەلی بەشار، تەمەنی 22 ساڵە و دانیشتوی شاری زاخۆ بوە، لە دایكێكی عەرەبی خەڵكی فەلوجە پیاوێكی كوردی دانیشتوی زاخۆ لە دایك بوە، مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی (2015) لەڕێگەی توركیاوە چوەتە ئەڵمانیا، تا بگاتە لای دوو خوشكی لەو وڵاتە كەمافی پەنابەرییان هەیە، بەو مەبەستەی ئەویش بەهۆی ئەوانەوە بتوانێ لەو وڵاتە مافی پەناهەندەیی وەربگرێت  و لەو وڵاتە بژی.