تورکیا وەڵامی ئەمریکا و ئەوروپا دەداتەوە

جیهان 11/07/2019

وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاوش ئۆغلو وەڵامی پەیامەكەی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپای دایەوەو دەڵێت : 
كەس ناتوانێت بمانوەستێنێت لە گەڕان و هەڵكەندن لەدەریای ناوەراست ،دەبێت سامانە سروشتیەكانی كە لەو ناوچانە بەرهەم دەهێنرێت یان دەبێت دادپەروەرانە دابەشبكرێت یانیش ئێمە بۆ خۆمان بڕیاری لەسەر دەدەین .
چاوش ئۆغڵو دەشڵێت جگە لەوڵاتانی هاوبەش كەس بۆی نیە بڕیار لەسەر دەرهێنانی گازی سروشتی لەو ناوچانە بدات.
چاوش ئۆغڵو لەپەیامەكەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوەو دەڵێت توركیا هەر هەنگاوێكی نابێت لەبەر ڕۆشنایی یاسا نێو دەوڵەتیەكان بوە و هیچ كارێكی سەربەخۆو دژی یاساكانمان ئەنجام نەداوە، لەبەر ئەوە توركیا لەو ناوچانە لەهەڵكەندن بەردەوام دەبێت .
چاوش ئۆغڵو ڕەخنەی زۆری لەپەیامەكەی ئەمریكاو یەكێتی ئەوروپا گرت و دەڵێت بەئاشكرا هەڕەشەی ڕاگرتنی كارەكانمان لێدەكەن، كە ئەمە هیچ پەیوەندیەكی بەو وڵاتانەوە نیە .

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەمریکا و ئەوروپا هۆشداریان دابوا تورکیا کە هەڵکەندن و دەرهێنانی گازی سروشتی لە دەریای ناوەڕاست بوەستێنێت.