داعش پەیامێكی ڤیدیۆیی ئاڕاستەی توركیاو ئەردۆگان دەكات

جیهان 11/07/2019

لەدوای پەیامە ڤیدیۆییەكەی ئەبوبەكر بەغدادی كە ئاڕاستەی هەمو جیهانی كرد ئەمەش پەیامێكی ڤیدیۆی نوێیە كە تیرۆریستانی داعش ئاڕاستەی توركیاو بەتایبەت ئەردۆگانی دەكەن.
لەو گرتە ڤیدیۆییەدا داعش ئەرۆگان بە هۆکاری روداوەکانی سوریا دەزانێت و پێیانوایە بەهۆی ئەردۆگانەوە پەکەکە توانیویەتی دەست بەسەر ناوچەکانی رۆژهەڵات و باکوری سوریادا گرتوە.

هاوکات هەر لەو ڤیدیۆیەدا ئەردۆگان بە خائین و تاغوت ناو دەبەن و هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی لێدەکەن.

no