ئەمریکا هۆشداری دەداتە تورکیا

جیهان 11/07/2019


گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا مۆرگان ئۆرتاگوس ڕایگەیاند ئەمریكا لەو ڕەفتارانەی توركیا نیگەرانە كە لەخۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست توركیا دەستیكردوە بەهەڵكەندن و دەرهێنانی گازی سروشتی لەو ناوچانەداو هەرگیز جێگەی قبوڵكردنی ئەمریكا نیە .
مۆرگان دەشڵێت كە توركیا كەشتی یاڤوزی بواری هەڵكەندن و گەڕان بەدوای گازی سروشتی لە ناوچەیەكی نزیك قوبرس جێگیر كردوەو بەنیازە بەتەنها گاز لەو ناوچانە بەرهەم بهێنیت ، بەڵام هەرگیز ڕێگە نادەین توركیا بەتەنها گاز بەرهەم بهێنێت.
مۆرگان لەپەیامەكەیدا ڕونیشیكردۆتەوە كە داوامان لەكاربەدەستانی توركیا كردوە كە دەستبەجێ ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕابگرن و داواش لەوڵاتانی ناوچەكە دەكەین كە خۆیان بەدور بگرن لەدروستبونی هەر گرژی و ئاڵۆزیەك لەگەڵ توركیا و هەوڵ بدەن كێشەكان بەئاگاداری هەمولایەك چارەسەر بكرێن.
لەكۆتای وتەكانیدا مۆرگان ڕاشیگەیاندوە كە ئێمە دەمانەوێت خێروبێری دورگەكە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە بۆ هەردو وڵات بێت نابێت هیچ وڵاتێك مافی ئەویتر بخوات و ڕێگە بەوە نادەین .