یەکێتی و پارتی کاندیدی پارێزگاری کەرکوکیان راگەیاند

کوردستان 11/07/2019

کۆبونەوەی وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ یەکێتی کۆتایی هات و دوای کۆبونەوەکەش لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی نێوان حالم قادر و مەحمود محەمەد، تەیب جەبار وەکو کاندیدی لیستی برایەتی بە رەسمی بۆ پارێزگاری کەرکوک راگەیەنرا.

 

سی ڤی ئەندازیار تەیب جەبار ئەمین کاندیدی لیستی برایەتی بۆ پارێزگاری کەرکوک:

ساڵی ١٩٥٤ لە کەرکوک لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە کەرکوک تەواوکردووە
١٩٧٦ کۆلیژی ئەندازیاری بەشی بیناسازی لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە
ساڵی ١٩٧٨ تا ١٩٩٢ فەرمانبەر بووە وەک ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی سلێمانی 

لە ١/٨/١٩٩٢ تا ١/٨/١٩٩٧ بریکاری وەزارەتی ئەشغال و نیشتەجێکردن بووە لە کابینەی یەکەم و دووھەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان 
کۆتای ساڵی ١٩٩٧ خۆی خانەنشین کردووە

لە ساڵی ١٩٩٨ لە کەرتی تایبەت کاریکردووە لەبواری ئەندازیاری
لە ساڵی ١٩٧٠ دەستی بە نووسین کردووە 
خاوەنی چەندین کتێبی شیعری و کتێبی رەخنەییە
چەندین نوسین و کتێبی ھەیە لە بواری ئەندازەی شارو شوێن و ئاوەدانی 

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢
لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠١ جێگری سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە
ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٣ سەرۆکی یەکێتیی ئەندازیارانی کوردستان بووە

ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردە
ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی عێراقە
ئەندامی کۆمەڵەی روناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکوکە