گەروی هورمز : سێ بەلەمی جەنگی ئێرانی رێگریی لە کەشتیەکی بریتانی دەکەن

جیهان 11/07/2019


ئاژانسەكانی هەواڵ ڕایانگەیاند كە سێ كەشتی ئێرانی لەگەروی هورمز ڕێگەیان لە كەشتییەكی نەوت هەڵگری  بەریتانی گرتوەو نەیان هێشتوە تێپەڕببێت .
سەرچاوەیەكیش لەناو كەشتییە بەریتانیەكەوە ڕایگەیاندوە كە لەئاوەكانی گەروی هورمز سێ كەشتی ئێرانی بەریان بەكەشتییەكەمان گرتوەو نەیان هێشتوە تێپەڕببین و هەڕەشەیان لێكردوین .
سەرچاوەكە دەشڵێت كە دوای هەڕەشەكانی ئێران ئێمەش كەشتی جەنگی( بریتش هێریتەیگ )مان ئاگادار كردەوە كە لەناوچەكەوە نزیك بون و دەست بەجێ هاتن بەهانامانەوەو هەڕەشەكانی ئێرانییان كەم كردەوە.
سەرچاوەكە ڕونیشیكردۆتەوە لەدوای گەشتنی كەشتیە جەنگیە بەریتانیەكە كەشتیەكانی ئێران ناوچەكەیان بەجێهێشتوەو دواتر ڕێگەیان بەكەشتیە نەوت هەڵگرە بەریتانیەكەداوە كە بەبێ هیچ كێشەیەك تێپەڕببێت.