كورنیكوڤا، لەبەر منداڵەكانم بیر لەتێنس ناكەمەوە

وەرزش 10/07/2019


یاریزانی تێنسی جیهانی ئانا كورنیكوڤا رایگەیاند، بەهۆی گرنگیدانم بە منداڵە دوانەكەم بە هیچ شێوەیەك بیر لە یاری تێنس ناكەمەوە، كورنیكوڤا كاتێك لە ساڵی 2003 بەشێوەیەكی لەناكاو وازی لەیاریكردن هێنا لەسەر ئاستی یاریزانە پیشەگەرەكانی جیهان پلەی هەشتەم گرتبوو. كورنیكوڤا هاوسەری گۆرانبێژی جیهانی ئنریكۆ ئگلیسیاس-ی ئیسپانیەو خاوەندی دو منداڵی دوانەن.
ئەو خانمە یاریزانە راشیگەیاند، زۆر دڵخۆشم بەوە بووم بە دایك، داواكار بووم و دەمویس منداڵم پێ‌ ببەخشرێت، هی خۆم بێت یان بتوانم منداڵی كەسانی تر بگرمە خۆم، من حەز بەگرنگیدانی خەڵكی دەكەم، سەرەتا كە یاریم دەكرد خەڵكی پێیان دەوتم تۆ زۆر جوانی، بیرم لەم یاریە نەدەكردەوە، زۆر لە دڵەڕاوكێدا بوم، چونكە لە تەمەنێكی منداڵیدا بەناوبانگ بیت كارێكی  كارێكی ئەستەمە.
ئانا كورنیكوڤا، لەدایكبوی 1981 مۆسكۆیە، لە ئێستادا لە ویلایەتی فلۆریدا لە ئەمریكا دەژی، دوای هەشت ساڵ وەك یاریزانێكی پیشەگەر تێنس، لە ساڵی 2003 وازی لە یاریكردن هێنا، ئێستا وەك نمایشكارێك دەردەكەوێت، دوای 12 ساڵ لە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ گۆرانبێژی ئیسپانی هاوسەرگیری كرد.