ئەمریکا: تاکۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت دەدەینە تورکیا

ڕاپۆرت 10/07/2019



ئا/ رەمەزان شێخانی
سەرباری هۆشداری و ئاگاداریە روونەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ توركیا ، كە دواترینیان بەر لە 24 كاتژمێربوو ، داوای لە ئەنقەرە كرد لە گرێبەستی كڕینی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس 400ی رووسی پەشیمان بێتەوە،ئەنقەرە چەند لێدوانێكی داو بێ ئاگایی نیشاندا سەبارەت بە هەڵوێستی واشنتۆن سەبارەت بە پێشنیازێكی توركیا بۆ پێكهێنانی ۆورك شۆپێك سەبارەت بەو سیستمە.
ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڵاویكردەوە هیچ وەڵامێكی لە واشنتۆنەوە وەرنەگرتوە سەبارەت بە پێشنیازی پێكهێنانی وۆرك شۆپێك بەمەبەستی تاوتوێ كردنی پرسی گرێبەستی سیستمی بەرگری مووشەكی ئێس 400
پاش لێدوانەكانی ئەمریكا سەبارەت بە گرێبەستی كرینی سیستمی موشەكی ئێس 400،ئەنقەرە داوای لە واشنتۆن كردوە رێوشوێنێك نەگرێتەبەر كاربكاتە سەر پەیوەندیەكانی نێوانیان 
رۆژی سێشەممە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا جارێكی دیكە هۆشداری دایە ئەنقەرە و رایگەیاند:گەر توركیا سوور بێت لەسەر كڕینی سیستمی موشەكی ئێس 400 ئاكامی خراپی لێدەكەوێتەوە و ئەمریكا ئەو گرێبەستە بە پێچەوانەی خواستی توركیا دەزانێت بۆ كرینی فرۆكەی جەنگی ئێف 35ی ئەمریكی  
مۆرگان ئۆرتیگاس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: توركیا خۆی دووچاری ئاكامی راستەقینە و نەرێنی دەكاتەوە گەر رازی بێت بە كڕینی ئەو سیستمە رووسیە،توركیا بێبەش دەكات لە پرۆگرامی فرۆكەی ئێف 35 ی ئەمریكی
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد دیبلۆماسیەتی ئەمریكا لەو رووەوە زۆر روون و ئاشكرایە.
ئەردۆگان : بێبەشكردنی توركیا لە ئێف 35 بە دزی كردن دادەنرێت
ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكالە مانگی رابردوودا  تا كۆتایی مانگی تەموزی دیاری كرد وەكو مۆڵەت بۆ توركیا تا لە كڕینی سیستمی موشەكی ئێس 400 پەشیمان بێتەوە.
پنتاگۆن بڵاویكردەوە گەر توركیا تا كۆتایی مانگی تەموز لە كرینی سیستمی بەرگری موشەكی ئێس 400 پەشیمان نەبێتەوە ،ئەوا واشنتۆن ئەو فرۆكەوانە توركانە دەردەكات كە لە ئێستادا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا مەشق و راهێنان دەكەن لەسەر فرۆكەی ئیف 35 ی ئەمریكی هەروەك ئەو گرێبەستانەش هەڵدەوشێننەوە كە لەگەڵ توركیا كردویانە بۆ درووستكردنی كەل وپەلی فرۆكەی ئێف 35.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاند: ئەم هەڕەشانە پاش ئەوە هات كە توركیا كەسانی سەربازی ناردوە بۆ رووسیا بەمەبەستی شارەزا بوون لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی موشەكی ئێس 400.
پنتاگۆن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ، واشنتۆن ئەو چوار فرۆكەیەی كە جۆری ئێف 35 ە وتوركیا لە ئەمریكای كڕیوە وتا ئێستا نەگوازراونەتەوە بۆ توركیا رادەستیان ناكەن.