فرۆشی ڕۆمانە بەناوبانگەکان لە یەکەم-ساڵی بڵاوبوونەوەیاندا

ڕەخنەی چاودێر 10/07/2019

ڕەخنەی چاودێر


سایتی لیب هۆب بەم دوایییانە لیستێکی لە ڕۆمانە ناودارەکانی جیهان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا دەری دەخات لە یەکەم-ساڵیاندا کە چاپ بوونە چەند کۆپییان لێ فرۆشراوە.

شارلۆت، ئیمیلی و ئانێ برۆنتێ سێ خوشکی بەریتانی بوون، کە کتێبەکانیان لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەیەمدا بڵاو دەبووەوە. کتێبەکانی ئەم سێ خوشکە لە ئێستادا بەشێکە لە شانازییەکانی ئەدەبیاتی ئینگلیزی، بەڵام کۆمەڵەشیعرە ناودارەکەیان لە ساڵی ١٨٤٦ـدا کە دەکاتە یەکەمین ساڵی بڵاوبوونەوەی تەنیا دوو کۆپیی لێ فرۆشرا.


نموونەیەکی دیکە کتێبی دبلنییەکانی جیمز جۆیسە. ئەم کتێبە کۆمەڵەچیرۆکێکە دەربارەی وەرگۆڕانەکانی چینی ناوەندی کۆمەڵگەی ئیرلەندی، کە ساڵی ١٩١٤ چاپ بووە. لەم ساڵەدا بارودۆخی کۆمەڵگە وای کرد تەنیا ٣٧٩ کۆپیی لێ بفرۆشرێت.


لیستەکە
ناوی کتێب/ساڵی چاپ/ناوی نووسەر/ڕێژەی فرۆشراو

شەو/١٩٦٠/ئێلی ویزلی/١٠٤٦ کۆپی
دنیای جوانی نوێ/١٩٣٢/ئاڵدۆس هاکسلی/١٣ هەزار کۆپی
سروودی کریسمس/١٨٤٣/دیکنز/١٥ هەزار کۆپی
گاتسبیی مەزن/١٨٥٩/سکۆت فیتزجێڕاڵد/٢١ هەزار کۆپی
سەرکێشییەکانی تۆم سوێر/١٨٧٦/مارک تۆین/٢٤ هەزار کۆپی
خاڵی ٢٢/ ١٩٦١جۆزیف هیڵەر/٣٠ کۆپی
ئەملای بەهەشت/١٩٢٠/سکۆت فیتزجێڕاڵد/٤١ هەزار کۆپی
گاڵتەی ناکۆتا/١٩٦٦/دەیڤد فۆستەر واڵاس/٤٤ هەزار کۆپی
١٩٨٤/جۆرج ئۆروێڵ/١٩٤٩/ ٥٠ هەزار کۆپی
ماڵئاوایی لە چەک/١٩٢٩/هەمینگوای/١٠٠ هەزار کۆپی
لەگەڵ بادا ڕۆی(بابردەڵە)/١٩٣٦/مارگارێت میشێل/١٧٦ هەزار کۆپی
کوخەکەی مامەتۆم/١٨٥٢/هاریت بیچەر ستیڤ/٣٠٠ هەزار کۆپی
هێشووەکانی تووڕەیی/١٩٣٩/جۆن ستاینبەک/٤٢٨٩٠٠ کۆپی
کوشتنی باڵندەی لاساییکەرەوە/١٩٦٠/هارپەر لی/دوو ملیۆن و نیو کۆپی