ڕابردوو هەرگیز نامرێت، تەنانەت تێناپەڕێت

ڕەخنەی چاودێر 09/07/2019

ڕەخنەی چاودێر

پرۆژەی دروستکردنی بەڵگەفیلمی ژیانی "ولیەم فۆکنەر" نووسەری وەرگری خەڵاتی ئەدەبیی نۆبێل لە ناوچەی ژیانەکەی لە شاری ئۆکسفۆردی ویلایەتی میسیسیپیی ئەمەریکا دەستی پێ کرد.

ئەم بەڵگەفیلمە مێژویییە بە ناونیشانی "ڕابردوو هەرگیز نامرێت: چیرۆکی ولیەم فۆکنەر" لە ماڵی نووسەر لە شاری ئۆکسفۆرد و هەروەها شاری واتەر ڤالەیی و چەندین لۆکەیشنی دیکەدا لە ماوەی دە ڕۆژدا وێنە دەگیرێت، کە هەندێک ڤیدیۆ و وێنەی ئەرشیفی نووسەر لە خۆ دەگرێت و هەروەتر شێوەسازیی هەندێک لە ڕووداوە گرنگەکانی ژیانیشی.

ئەم بەڵگەفیلمە گرنگی بە سێ قۆناغی ژیانی فۆکنەر دەدات و سێ ئەکتەر ڕۆڵی ئەو سێ قۆناغە جیاوازە دەبینن. ئێریک ڕۆبێرتس لە ڕۆڵی نووسەردا شێوەژیانی کۆتاییی فۆکنەر دەبینێت و دەرهێنانی بەڵگەفیلمەکەش لە ئەستۆی مایکڵ موداک تۆرانە.

"ڕابردوو هەرگیز نامرێت، تەنانەت تێناپەڕێت"، یەکێک لە ڕستەکانی چیرۆکێکی فۆکنەر خۆیەتی.