بەیڵ، چاوەڕێی یانەیەكی ئینگلیزیە

وەرزش 09/07/2019


راپۆرتە وەرزشیەكانی ئیسپانی بڵاویانكردەوە، یاریزانی ویلزی و یانەی شاهانەی ئیسپانیا گاریس بەیل دەستەوارەیەكی قەبارە گەورە لە یانەیەكی پیشەگەری چینیەوە پێگەیشتەوە بۆ ئەوەی پەلكێشی بكاتە ریزەكانیەوە دو بەرامبەر یانەی ریال مەدرید موچەی پێدەدات، بەمەرجێك یانە ئیسپانیەكە نرخی ئەو یاریزانە كەم بكاتەوە. لەگەڵ ئەوەدا ئەو یانە ئیسپانیە دەویەوێت لە بەیل رزگای ببێت، بەڵام  نایەوێت، یاریزانەكەی بەنرخێكی كەم هەرزان فرۆش بكات.
گواستنەوەكان ماوەی مانگێكی ماوە، ئەو یاریزانەش خوازیارە وەرزی داهاتوو لە پریمەرلیگ یاری بكات و چاوەڕێیە یانەیەكی ئینگلیزی دەرگای بەختی لێبكەنەوە، چونكە خولی پریمەرلیگیش لە 8/8 دەرگای گواستەوەكانی دادەخرێت.
لە ئێستادا ئەو یاریزانە،  لەلایەن راهێنەری  یانەكە زەینەدین زێداندا نیەو ئامادە نیە بۆ وەرزی داهاتوو پشت بە تواناكانی ببەستێت، لە چەند رۆژی رابردوشدا لە یەكێك لە مەشقەكانی ئەو یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریگای فالدیبیباس-ی ئیسپانی لە كاتی هاتنی بەیل بۆ مەشقكردن روبەڕووی ناڕەزایی و هاتو هاواری هاندەرانی یانەكە بویەوە.