بەرازیل سەرجەم خەڵاتەكانی كوپا ئەمریكای پێچایەوە

وەرزش 08/07/2019


شەوی رابردو هەڵبژاردەی بەرازیل لە نێو یاریگاو هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی (3-1) لە هەڵبژاردەی پیرۆی بردەوە، یاریەكە لە یاریگای ماراكانا لە شاری ریودی جانیرۆ بەڕێوەچوو.
هەڵبژاردەی سامابا، جگە لە بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانیتیەكە، سەرجەم خەڵاتە تاكەكانیشی بردەوە، بەرازیل نۆهەمینجارە دەبێتە پاڵەوانی خولەكە و لە كۆی پێنج پاڵەوانێتی لە یاریگاكانی خۆیدا چوار جار بۆوەتە خاوەنی نازناوەكە، ئەنجامی خەڵاتە تاكەكان بەم شێوەیە بووە:
گۆڵكاری خول، یاریزانی یانەی ئیڤەرتونی ئینگلیزی سوزا سواریز كە سـێ‌ گۆڵی تۆمار كردوە.
باشترین گۆڵپارێز، ئەلیسۆن بیكەری گۆڵپارێزی یانەی لێڤەرپولی ئینگلیزی بو، كە لە پاڵەوانیتیەكەدا تەنها گۆڵێكی بەلێدانی سزا لێكرا لە دوای یاری پاڵەوانیتیەكەدا.
باشترین یاریزان، دانی ئەلڤێس-ی یاریزانی پێشوی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بو. هەروەها خەڵاتی یاری خاوێنیش بەخشرایە هەڵبژاردەی بەرازیل.