ماچەكەی كایۆ، كاریگەریی لەسەر سەركەوتنی پیرۆ هەبوو؟

وەرزش 07/07/2019


پێدەچێت ماچەكەی خانمە شۆخە تەمەن 31 ساڵەكەی پیرۆ ستیڤانی كایۆ كاریگەری خۆی لەسەر هەڵبژاردەی پیرۆ دانا بێت و هۆكارێكی باش بوبێت تا هەڵبژاردەكەی بگاتە یاری كۆتایی كوبا ئەمریكا، دوای ئەوەی بەرەبەیانی پێنجشەممە سەعات 3.30 هەردو هەڵبژاردەی پیرۆو شیلی بەیەك گەیشتن هەڵبژاردەی پیرۆ توانی بە ئەنجامی سـێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە شیلی بباتەوەو خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامەكە. كە رۆژی 7/7 سەعات 11 شەو لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل ئەنجامی دەدەن.
پێشتر، خانمە شۆخ و شەنگەكەی پیرۆ ستڤانی كایۆ، رایگەیاندبوو، ئەگەر رێگەم بدات، ماچێك دەكەمە خەڵاتی ئەو یاریزانەی بتوانێـت گۆڵ تۆمار بكات  لە هەڵبژاردەی شیلی.
ئەو خانمە ئەكتەرو گۆرانبێژە تەمەن 31 ساڵە لە پێگەی خۆی لە توێتەر نوسیویەتی، بە گرنگییەوە بیر لەوە دەكەمەوە ماچێك ببەخشمە ئەو كەسەی بەرپرسە لە بردنەوەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەم، ئەو نوسینەی كایۆ، وەڵامی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوو یەكێك بۆی نوسیوە (بۆچی من یاریزانی تۆپی پێ‌ نەبووم).
هەروەها كایۆ نوسیویەتی بەم ماچە دەمەوێت زیاتر هانی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەم بدەم بۆ سەركەوتن بەسەر هەڵبژاردەی شیلیدا، و بگەنە یاری كۆتایی، جێی وەبیر هێنانەوەیە هەردو وڵاتەكە لە سەدەی 19 هەمەوە گرژی و ئاڵۆزی دیپلۆماسی لە نێوانیاندا هەیە.