میسی، چەند جار لەگەڵ هەڵبژاردەکەیدا توشی شکست بووە؟

وەرزش 07/07/2019


رۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانی بڵاویكردەوە، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەو كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە ژیانی وەرزشی هەڵبژاردەكەیدا نۆ جار توشی شكستهاتووەو چانس یاوەری نەبووەو نەیتوانیوە لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا هیچ پاڵەوانێتیەك دەستبەر بكات، ئەمەش پێچەوانەی لەگەڵ ئەنجامی یاریەكانی یانەكەیدا، لەگەڵ ئەوەدا ئاس ستایشی تواناكانی میسی دەكات و لەسەر ئەو ئاستە بەرزەی بەتایبەتی لە یاری چارەكی كۆتایی هەڵبژاردەكەی و بەرازیل كە پێشكەشی كرد، بەڵام نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات.
رۆژنامە پرسیار دەكات و دەڵێت، ئایا ئەستێرەكەی جیهان و یانەی بەرشەلۆنە ئەو هێزو توانایەی ماوە جارێكی تر لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەشداری پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەكان بكات، هەروەها رۆژنامەكە ئاماژە بەوە دەكات، میسی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی چوار جار بەشداری جامی جیهانی كردوەو هەروەها پێنج جاریش بەشداری كوبا ئەمریكای كردووەو خاوەنی هیچ نازناوێك نیە.