ده‌رباره‌ى باوڵه‌كه‌ى باوكى ئۆرهان پاموك
ده‌رباره‌ى باوڵه‌كه‌ى باوكى ئۆرهان پاموك
ره‌خنه‌ى چاودێڕ
باوڵه‌كه‌ى باوكم، پێك هاتووه له سێ وتار. وتاره‌كان هي ساتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته گرنگه‌كانى ژيانى نووسه‌رى تورك ئۆرهان پاموكن
1_باوڵه‌كه‌ى باوكم وتارى ساتى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ساڵى 2006ه
2_ئه‌و نووسه‌ره‌ى ئاماژه‌ى بۆده‌كرێت_وتارێكى ترييه‌تى له‌كۆنفرانسى پيته‌ر بروك له زانكۆيى ئۆ كلاهاما2006 _
3_وتارى ساتى خه‌ڵاتى ئاشتيه له 2005دا.
له‌م وتارانه‌دا ئۆرهان پاموك به‌گشتى ده‌رباره‌ى هونه‌رى نوسين و ئه‌ده‌بيات، به‌تايبه‌تى ڕۆمان نووسين قسه ده‌كات. كتێبێكى ته‌نكى زۆر ورد‌و هێواشه له‌سه‌ر ئه‌و وێستگه‌و ڕۆژانه‌ى تيايدا ئه‌زموونى نوسين وژيانى نێو نوسينى كردووه. ئه‌م كتێبه پێكدێت له 82 په‌ڕه‌و له زمانى يه‌كه‌مى نووسه‌ره‌وه، سامان كه‌ريم كردوێتى به كوردى و ناوه‌ندى ڕۆشنبيرى ئه‌ندێشه چاپ و بڵاوى كردوه‌ته‌وه.
ئه‌م وتارانه وه‌ك ناوه‌كه‌ى خۆيى باوه‌ڵێكه له ياده‌وه‌رى و ئه‌و شتانه‌ى كه له ژيانى نوسه‌رێكى وه‌ك پاموكدا ڕۆڵى هه‌بووه، به‌ديوه‌كه‌يتردا ئه‌و نه‌سته‌يه كه فرۆيد له‌ناو ئێمه‌دا دۆزييه‌وه.
پاموك له‌نێو ورده‌كاريو ئه‌وجيهانه‌ى كه‌نێوى منداڵييه چڕده‌بێته‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ژووره‌كه‌ى خۆيى و خانه‌واده‌كه‌يى و ژيانى خۆيى له ساڵانى گه‌نجيدا..
له‌و وتارانه‌دا ده‌رباره‌ى بيركردنه‌وه‌ى له شوێن و جێگه‌ى خۆيى له‌وه‌ى كه ئايا ده‌كه‌وێته ناوه‌ندى دوونيا ياخود ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ند ده‌گێڕێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بيركردنه‌وه‌ى ساڵانى گه‌نجييه‌تى بێگومان، چونكه مرۆڤ هه‌ر له‌گه‌نجيدايه بيرده‌كاته‌وه له‌وه‌ى ده‌گاته كوێ و ده‌كه‌وێته كوێوى دونياوه، نه‌ك له په‌نجا يان شه‌ست ساڵيدا كه ئيتر گه‌يشتووه.
وتاره‌كانى نێوئه‌م كتێبه بچكۆله‌و ته‌نكه وه‌ك ڕێنوێنى و به‌رچاو ڕونييه‌ك ده‌رباره‌ى خوێندنه‌وه‌و ڕێگا‌ى پێچاوپێچى نوسين به‌كارى خوێنه‌رانێك دێت كه خوليايى نووسينيان له‌مێشكدايه، گه‌ر ياداشته‌كانى ڕۆژانه‌ى خۆشيانبێت ته‌نانه‌ت ، يان نووسه‌رانێكى تازه‌كار.
ئۆرهان پاموك به‌نيسبه‌ت منه‌وه نوسه‌رى گێڕانه‌وه‌يه، ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ى به هێنانو بردنى گێڕانه‌وه‌وه ماندووه به زمان و ته‌كنيكه‌كانى گێڕانه‌وه‌وه نا، پاموك وه‌ك نووسه‌رێكى زيره‌ك ده‌زانێت به شێوازى گێڕانه‌وه‌ى ڕوداوه‌كان، گه‌ڕانه‌وه بۆ زه‌مه‌نه كۆنه‌كان و به‌ره‌و ڕوكردنه‌وه‌ى كاره‌كته‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ دۆخه قورسه‌كاندا خوێنه‌ر بخاته دۆخى حه‌زكردن له بينينى كۆتاييه‌كان. له‌سه‌ره‌تاوه به خوێنه‌ره‌كانى ده‌ڵێت له كۆتايدا شتێكى گرنگتر له ئێستا ئاماده‌يه.
پامووك خه‌ڵكى ئيستانبووڵه، ئه‌و له به‌شه شارى ده‌وڵه‌مه‌ندنشين وبه ڕۆژئاوايبووى ئيستانبووڵ گه‌وره‌بووه.. هه‌ربۆيه وه‌ك چۆن ڕۆمانه‌كانى جه‌يمس جۆيى پڕييه‌تى له كوچه‌و كۆڵانه‌كانى دبلن، ئاوا ياداشت و نوسينه‌كانى پاموك پڕه له ئيستانبوڵ_ ئه‌و نوسه‌رى ئه‌وێيه‌و ده‌رباره‌ى ئه‌وێش ده‌نوسێت. له‌م وتارانه‌شدا هه‌ميشه باسى ساڵانى ژيانى ده‌كات له‌وێو له‌باره‌ى باوكيشيه‌وه به‌قه‌د ڕۆمانه‌كانى قسه ده‌كات.
باوكى وه‌كو پاموكى نه‌ده‌كرد، بۆ كۆڕى شه‌وان و چێژى نێوهاوڕێكانى ئه‌ده‌بياتى فه‌رامۆشده‌كرد و كه واقعى ژيانى ڕۆژانه‌و ئه‌و ژيانه‌ى پاموك ناوى ده‌نێت ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ند ته‌نگى پێهه‌ڵده‌چنى كه‌م كه‌مێك په‌نايى ده‌برده‌وه به‌ر ڕۆمانه‌كان و جار جارێك نوسينيش. پاموك باسى ده‌كات كه باوكى بۆوه‌ى بتوانێت ده‌فته‌ره‌كانى ناو باوه‌ڵه‌كه‌ى پڕبكاته‌وه چووه بۆ پاريس و له‌وێ له‌ژوورى ئۆتێله‌كاندا خۆيى تووند كردووه‌و نوسيوێتى، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وكاته‌بووه كه گه‌نج بووه زياتر.
كاتى خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌و بينينى باوكى له‌ژێر ڕۆشنايى گێڕانه‌وه‌كانى پاموكدا من كه ده‌غده‌غه‌ى نووسين له‌ناومدا زيندووه، نه‌متوانى خۆم بدزمه‌وه له به‌راوردكردنى پاموك به‌باوكى و له‌و پرسياره‌ى كه بۆپاموك ده‌بێته نوسه‌رێكى باش و باوكى نابێت!
پامووك له‌م كتێبه‌يدا ده‌ڵێت نوسين ڕه‌نج كێشانه‌و باوكم ڕه‌نجى نه‌ده‌كێشا. به‌ڵام ئێشتا ئه‌وه‌ده‌پرسم كه ئايا ئه‌گه‌ر باوكى كه‌مێك جدى تر‌و به‌رپرسيارانه‌تر له‌گه‌ڵ نوسيندا مامه‌ڵه‌ى بكردايه ده‌بوو به نووسه‌رێكى باش، ئايا نووسه‌رى باش له‌دايكده‌بێت يان دروستده‌كرێت؟
له‌نێو ئه‌و باوكانه‌يى به‌هۆيى ئه‌ده‌بياتى كوڕه‌كه‌يانه‌وه به‌ناو بانگ بوون.
وه‌ك باوكى شێرزاد حه‌سه‌ن و كافكا ومحه‌مه‌د شوكرى و باوكى نێو هاملێت، باوكى پامووك له پله يه‌كه‌مه‌كانه. له زۆر شوێن و ڕۆژانه نوسينيدا وه‌ك ئه‌وه‌ى بييه‌وێت قه‌رزى ئه‌و كاريگه‌رييه ئه‌ده‌بى و ڕۆحييه بداته‌وه كه باوكى هه‌يه‌تى به‌سه‌رييه‌وه، ده‌رباره‌ى ده‌نوسێت.
له كتێبى (ڕه‌نگه‌كانى تر) دا كه كۆمه‌ڵێك وتارى پاموكن و له سويدييه‌وه هيواقادر كردونى به‌كوردى.. جێيه‌كه زياتر له ياداشت و ڕۆژانه نوسى پاموك پێكدێت. هه‌ر له‌وێدا ياداشتێكى تێدايه ده‌رباره‌ى باوكى. پامووك گه‌ر له‌هه‌موو ياداشت و نووسينه‌كانيا باسى له ژيانى باوكى كردووه ئه‌وا له‌ويادا جياواز له‌هه‌مووى باسى يه‌كه‌م به‌يانى مردني ونێو ته‌كسييه‌ك ده‌كات كه شۆفێره‌كه‌ى هه‌مان ناوى ئه‌مى هه‌يه. من وه‌ك خوێنه‌رى پاموك ئه‌وم وه‌ك گێڕه‌ره‌وه‌يه‌كى غه‌مگين له‌نێو تێكسته‌كانيدا زياد له جارێك به‌رچاوكه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و له‌و ياداشت و گێڕانه‌وه‌يه‌يى به‌يانى مردنى باوكيدا به‌غه‌مگينييه‌كى بێمه‌كياژى قورسه‌وه ده‌بينيت، له‌و جۆره‌ى كه ده‌كرێت ته‌نيا له كاتى له ده‌ستدانى كه‌سێك يان وڵاتێكدا هه‌ستى پێبكرێت. پاموك پاش ئه‌وه‌ى بێ هيچ پێشه‌كى و جوڵه‌يه‌ك به شۆفێره‌كه ده‌ڵێت: باوكم مرد.
ئيتر بێهيچ چاوه‌ڕوانييه‌ك ده‌ستده‌كات به باسكردنى باوكى بۆشۆفێره‌كه و ئه‌وه‌ى كه ئه‌مى چه‌ند خۆشويستووه و هه‌ر له‌و وتاره‌دا كه پڕه له‌و چركه‌ساتانه‌ى له‌گه‌ڵ باوكى به‌ڕێى كردووه له كۆتا دێڕيدا ده‌نوسێت: كاتێك ئه‌و مرد، من هه‌نگاوێك زياتر له مردن نزيكبوومه‌وه.
ئه‌مكتێبه، باوڵه‌كه‌ى باوكم له‌ناو ئه‌م سه‌رنجه خێرايانه‌ى بنووسى ئه‌مدێرانه‌دا ببينه‌و به خوێندنه‌وه‌ى كتێبه‌كه زياتر بيناسه‌و ئه‌و نووسه‌ره‌ى كه من ناوم سوره و كتێبى ره‌ش و مۆزه‌خانه‌ى پاكيزه‌ى نووسيوه ببينه كه چه‌ند به‌رپرسيارانه‌و پێداگرانه بير له نووسين و ئه‌ده‌بيات ده‌كاته‌وه. بووه‌سته‌و له‌خۆت بپرسه‌كه ئايا هه‌رگيز وه‌ك خوێنه‌ر بيرت له به‌رپرسيارێتى خۆت كردووه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م تێكستێكدا؟