بە گرتنی چوكی، وەستاندیان

وەرزش 06/07/2019


پێگەی thesun.co.uk ئەم وێنەیەی بڵاوكردەوە، لە پاڵەوانێتی كرێكێت جیهان كە ئێستا یاریەكانی بە هاوبەشی لە ئینگلیتەراو ویلز بە بەشداری چەندین هەڵبژاردە لە 30 حوزەیران تاوەكو 14 تەمموز بەڕێوەدەچێت، وێنەی یاریەكە لە نێوان هەردو هەڵبژاردەی ئینگلتەراو نیوزلەندایە كە تێیدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا براوەی یارییەكەیە. پیاوانی پۆلیس بۆ وەستاندنی پیاوێك كە بە روتی هاتۆتە ناو یاریگا، ناچار دەبن بە گرتنی چوكی بیوەستێنن، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پیاوە بەربەستی سەرەتای پیاوانی پۆلیس ببڕێت و گەشتە ناوەراستی گۆڕەپانی یاریگاكە، بۆیە بەناچاری لەبەر ئەوەی هیچ جلوبەرگێكی لەبەردا نەمابوو ناچار پیاوانی پۆلیس بۆ دەستگیر كردنی چوكیان گرت.