ژیلوان، پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عیراقەوە دەكات

وەرزش 06/07/2019


سەرچاوەیەكی نزیك لە هەڵبژاردەی تۆپی پێ‌ی عیراق رایگەیاند، یاریزانی نێودەوڵەتی ژیلوان حەمەد، لە پاڵەوانیەتیەكانی داهاتودا لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشداری دەكات، ئەوەش دوای چارەسەربوونی سەرجەم نوسراوە فەڕمیەكانی لەلایەن حكومەتی عیراقەوە.
پێگەی سكای نیوزی عەرەبی رایگەیاند، حكومەتی عیراقی سەرجەم رێكارە یاساییەكانی سەبارەت بەو یاریزانە كۆتایی پێهێناوەو هەموو بەڵگە باوەڕ پێكراوەكانی بۆ فیفا خستەوەتە ڕوو، رونیشیكردۆتەوە، پەیوەندیكردنی ئەو یاریزانە بە هەڵبژاردەی عیراقەوە كاتێكی كەمی ماوە.
بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەو بارەیەوە، لەماوەی رابردودا فیفا هەموو ئەو هەوڵانەی رەدكردەوە كە رەزامەندی دەرببڕێت ژیلوان حەمەد یاریزانی ئنشیون یونایتدی كۆریای باشور پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عیراقەوە بكات.
ژیلوان حەمەد لەدایكبوی 1990ی شاری باكۆی پایتەختی ئازەربایجان-ەو دایكو باوكی خەڵكی شاری رانیەی كوردستانی باشور لە چەندین یانەی ئەوروپی وەك، مالمۆی سویدو، ستاندەرلیكی بەلجیكی و هۆفنهایمی ئەڵمانی یاریكردوەو هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بۆ هەڵبژاردەی لاوانی سوید یاری كردووە.