لەهەناوی پارتی دادو گەشەپێدانەوە حزبێكی نوێ لەدایك دەبێت

ڕاپۆرت 02/07/2019


ئا/ رەمەزان شێخانی 
ماڵپەری "شبیگڵ ئۆن لاینی ئەڵمانی" بڵاویكردوەتەوە یەكێك لە ئەندامانی حكومەتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا رایگەیاندوە سەردەمی ئەردۆغان " بە روونی بەسەرچوە و وڵات پێویستی بە سەرەتاییكی نوێیە .
سایتی" ئەحوال ی توركیا" بڵاویكردوەتەوە ،سەرباری بڵاوبونەوەی پروپاگەندەكان بۆ پێكهێنانی حزبێكی سیاسی نوێ كە پێدەچێت دەنگەكانی پارتی دادو گەشە پێدان ی فەرمان رەوا لەناوبەرێت ،شیكەرەوانی سیاسی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە كە ئۆپۆزسیۆن دەكەوێتە ململانییەكی سەختەوە بۆ سەركەوتن بەسەر ئەردۆغان دا 
بنەچەی پرۆپاگەندەكە دەگەرێتەوە بۆ ئامادەسازیی عەلی بابا جان كە یەكێكە لەدامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشەپێدان  وەزیری ئابوری پێشوو و عەبدولڵا گووڵ سەرۆكی پێشووی توركیا بۆ دامەزراندنی حزبێكی سیاسی نوێ. 
گۆڤاری شبیگل لە زاری كەمال ئۆزتورك بەریوەبەری پێشووی ئاژانسی ئەنادۆڵ كە سەر بەحكومەتی توركیایە بڵاویكردەوە لەچەند هەفتەی رابردوودا باباجان لەگەڵ ئەردۆغان كۆبوەتەوەو پێی راگەیاندوە حزبەكەی بەم نزیكانە رادەگەێنێت وهەفتەی داهاتوو لە پارتی دادو گەشە پێدان جیادەبێتەوە.
بەگوێرەی سایتی ئەحوال توركیا پێدەچێت لەم مانگەدا حزبەكەی باباجان رابگەیندرێت.
ئاندی بیرش گەورە پسپۆری ئابوری لە كۆمپانیایی ئەی ئێچ ئێس ماركێت " رایگەیاندوە هاتنەوەی بابا جان بۆ گۆرەپانی سیاسی دەبێتە مایەیی خۆشحاڵی و بەخێرهاتن لەلایەن وەبەرهێنەران و سەرمایەداران و بازاری نێودەوڵەتی بەشێوەیەكی گشتی چونكە بابا جان شارەزایی باشی هەیە لە سیاسەتی ئابوریدا .
سایتی ئەحوال ی توركیا بڵاویكردوەتەوە بابا جان خاوەنی جەماوەریەكی زۆرە لە لای دامەزراوە ئابوریەكانی رۆژئاوا
لە دوای هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 ەوە كە ئەردۆغان سەركەوتنی بەدەستهێنا و " بیرات بیرەقی" زاوای وەكو وەزیری دارایی و گەنجینەكان دامەزراند ئابوری توركیا رووبەروی قۆناغێكی سەخت بوەتەوە .
لەوەڵامی پرسیارێكدا ئایە دامەزراوە سەرمایەگوزاریەكانی خۆرئاوا چۆن دەڕواننە بابا جان ، بیرش رایگەیاند: ئەزمونی باباجان دەریخستوە كە خاوەنی جۆشێكی سیاسی بەهێزە بۆ رووبەروبونەوەی فشارەكان لە پێناو بونیات نانی ریوشوێنی جەماوەری زیاتر 
باباجان لە ساڵی 2015 هەوڵی دا بەر بە كەرتی بینا بگرێت لە توركیا و جیاوازی بیرو بۆچونی هەبوو لەگەڵ ئەردۆغان سەبارەت بە سەربەخۆیی بانكی ناوەندی 
بەگوێرەی سایتی ئەحوال ی توركیا باباجان لەلایەن فەرمانگەو دامەزراوە ئابوریەكانی خۆرئاواوە جێگەی ستایشە وتەنها ئەو بە هەرەِشە دادەنرێت بۆ لابردنی ئەردۆغان لەسەر عەرشی دەسەڵات . 
سەرچاوە/ سكای نیوز