​ زیاد ئەسعەد دەردەكەوێتەوە

رۆشنبیری 01/07/2019

چاودێر:

تا دێت لە نێو مێدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا  دەنگۆ و هەواڵە جۆراوجۆرەكان لەبارەی ژیان و تەندروستی هونەرمەند زیاد ئەسعەدەوە زیاترە پەرەدەستێنن.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی ڕۆژنامەوانی، هونەرمەند زیاد ئەسعەد لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕوونكردنەوەی بۆ هاووڵاتیانی كوردستان دەبێت لە بارەی ڕەوشی تەندروستییەوە.

بەپێی سەرچاوەكان زیاد ئەسعەد ڕەوشی تەندروستی باشە و لە وڵاتی سوید خەریكی كاروباری ئاسایی خۆیەتی.

هێندێك كەناڵی ڕاگەیاندن و هونەرمەند و هاوڕێی ناوبراو جەختیانكردووە كە تەندروستی باشە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەردەكەوێتەوە.

زیاد ئەسعەد  لە ساڵی 2004وە كە دوا بەرهەمی بڵاوكردووەتەوە، دەرنەكەوتووە، بەڵام چەندین ئاواز و هۆنراوەی بۆ گۆرانیبێژانی دیكە داناوە و لەم ماوەی دوایشدا چەند ئاوازێكی بۆ فیلمێكی كوردی داناوە.