ریال مەدرید لەهێنانی یاریزانە دڵخوازەكەی نزیكدەبێتەوە

وەرزش 30/06/2019


راپۆرتە رۆژنامەوانیە ئیسپانیەكان بڵاویان كردەوە كە بەرێوەبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دانیل لیفی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریال مەدرید ئەنجامداوە پێی راگەیاندون لە ئێستادا ئیریكسن بۆ فرۆشتنە، لەماوەكانی رابردوشدا ئیدارەی ریال مەدرید زۆر هەوڵیدا بۆند لەگەڵ ئەو یاریزانەدا ئەنجام بدات، بەڵام گرانی بۆندەكە رێگر بو لە پەلكێش كردنی یاریزانە دانیماركیەكە.
رۆژنامەكە، ئاماژەی بەوەشدەكات، پەیوەندیكردنی ئیدارەی تۆتنهام دوای ئەوە هات كە ئەو یاریزانە دانیماركیە ئامادە نەبووە گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە نوێبكاتەوەو لە هاوینی داهاتووشدا كۆتایی بە بۆندەكەی دێت. بۆیە ئیدارەی یانەكە مەترسی ئەوەیان هەیە لەگەڵ نزیكبونەوەی كۆتایی بۆندەكەی ئاستی دەستەوارەكەی كەمتر بێتەوە..
جێی وەبیر هێنانەوەیە، لەوەرزی رابردودا ئیدارەی یانەكە داوای بڕی 150 ملیۆن یۆری دەكرد لە بەرامبەر دەستبەردابونی ئیریكسن، بەڵام لە ئێستادا بڕی ئەو بۆندە بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ دابەزیوە. یانە ئیسپانیەكەش مەبەستیەتی  جگە لە ئیركسن، گرێبەست لەگەڵ چەندین یاریزانی تری هێڵی ناوەڕاست واژو بكات.